پێوانەکردنی سەرکەوتن لە یامەردا

پێوانەکردنی سەرکەوتن لە یامەردا

هەموو ئەندامێک یان ئەدمێنیك دەتوانێ ڕێژەی چالاکی و ناچالاکی ئەندامانی دیکە بزانێت، ئەمەش گرینگە بۆ دڵنیابوون لە ڕێژەی سەرکەوتنی دامەزراوەکەت، هەروەها دەتوانرێت ڕێژەی چالاکی کەسانی دەرەوەی ئەو گرووپە ببینرێت، بۆ زانینی ئەمە لە بەشی ڕاستی گرووپدا کرتە (کلیک) لەسەرview group insights دەکەی، لە خشتەی چالاکیی گرووپدا دەتوانی ئەمانەی خوارەوە بزانیت:

·        ئەندامە چالاکەکان.

·        ژمارەی ئەندامان.

·        ڕێژەی چالاکی کەسانی دەرەوەی گرووپ.

پێوانەکردنەکە لەسەر سێ بنەمایە

1.    ئەو کەسانەی کە پەیامیان بڵاوکردۆتەوە ڕێژەکەی چەندە؟

2.    ئەو کەسانەی لایکی like پەیامەکانیان کردوە ڕێژەکەی چەندە؟

3.    ئەو کەسانەی وەڵامی پەیامەکانیان داوەتەوە ڕێژەکەی چەندە؟

هەروەها لەگەڵ بوونی کۆی گشتی پەیامەکان. لە بەشی سەرەوەی دەستەڕاست دەتوانین کۆپیەک بەشێوەی فایەلی ئێکسل excel پاشەکەوتی ناو ئامێرەکامان بکەین.