گونجاندنی گفتوگۆی یامەر لە شێرپۆینتدا SharePoint

گونجاندنی گفتوگۆی یامەر لە شێرپۆینتدا SharePoint 

لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە دەتوانین کاری سەرسوڕهێنەر بکەین، وەک فرەوانکردنی پەیوەندییەکان. لە بەرنامەی یامەردا yammer دەتوانین گفتوگۆکانمان لەگەڵ سایتێکی دیکە وەک SharePoint هاوبەشی پێ بکەین، بۆ ئەم مەبەستە ئەم هەنگاوانەی خوارەوە جێبەجێ دەکەین

·    دروستکردنی site لە سایتی SharePoint دا، دوو بژارەی دروستکردنی سایتمان هەیە، یەکیان تایبەتە بە تیم team، دووەمیان تایبەتە بە گفتوگۆ، جۆری دووهەم هەڵبژێرە,

·        پێویستە ناوێک بۆ سایتەکەمان هەڵبژێرن کە پێشووتر هیچ سایتێک بەو ناوەوە دروست نەکرابێت.

·        ناوی ئەو گرووپەی یامەر yammer دەنووسین کە مەبەستمانە لە SharePoint هاوبەشی پێبکەین.

·        دەتوانین ژمارەی ئەو کەسانەی بەژداری ئەو گفتوگۆیە دەکەن دیاری بکەین، لە چوار کەسەوە بۆ هەشت یاخود دوانزە کەس.

·        دوای هەڵبژاردنی ئەو خاڵانە کرتە (کلیک) لەسەر republish دەکەین، هەر کاتێک لە گرووپی سەرەکی یامەردا yammer هەر گفتوگۆیەک، بڵاوکراوەیەک، یاخود هەر فایەلێک بڵاو کرایەوە ئەوا لە SharePoint دا پیشانی دەدات، کەسانی ئەندام لە سایت دەتوانن لایکی like بکەن یان سەرنجی خۆیان لەسەر بابەتەکە بنووسن، ئەوانیش دەتوانن کەسانی دیکە بانگیشت بکەن بە نووسینی @ لەگەڵ ناوەکەیان بە مەبەستی فرەوانکردنی گفتوگۆیەکە.