ئامادەکاری بۆ دروستکردن
ئامادەکاری بۆنەیەک بە مەبەستی دروستکردن دەبێتە هۆی دروستکردنی هەستێکی خۆش لە تۆڕی یامەرە تازەکەت. دروستکردن لە یامەردا ڕێگایەکەی کاریگەرە بۆ:
· بنیاتنانی هۆشیاری تۆڕی کۆمەڵایەتی لە نێوان فەرمانبەرەکانت.
· نیشاندانی پشتگیری بۆ ئامانجی دامەزراوەکەت
· نیشاندانی ڕابەرایەتی لەنێو دامەرزاوەکەت
· ڕابەرەیەتیکردنی بەشداریکردن و گرتنەخۆ
· ڕاهێزانی فەرمانبەر لەسەر چۆنەتی و هۆکاری ئەوەی کە یامەر هاریکاریان دەکات بۆ ئەوەی بەرهەمی باشتریان هەبێت
بۆنەی دروستکردنەکەت هەڵبژێرە
بیر لە باشترین بۆنەی دروستکردن بکەوە کە لەگەڵ فەرهەنگ، پێداویستی و کاری دامەزراوەکەت یەکدەگرێتەوە.
ئەم پرسیارانە لەبەرچاو بگرە
· چۆن بۆنەی دروستکردنەکە پشتگیری ئامانجەکان و بنەماکانی کۆمپانیاکەت دەکات؟
· چ جۆرە چالاکییەک بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانی دامەزراوەکە ئارەزووی دەکەن؟
· ماوەی چەند و چ سەرچاوەیەک پێویست دەبێت بۆ جێ بەجێ کردنی؟
جۆرەکانی چالاکی دروستکردن
پێشبڕکێی تۆڕی یامەر: چالاکی ڕۆژانە و هەفتانە لە تۆری یامەردا ڕێکبخە، هاندان و خەڵات بۆ بەشداربووان دابین بکە.
بەڕێوەبردنی گفتوگۆ (هەروەها ناسراوە بە یام جام): جێبەجێکاران بەشدار بکە لە گفتوگۆیەکی ڕاستەوخۆی یەک کاژێری لە یامەردا، پێشکات بابەتی
گفتوگۆیەکە دەستنیشان بکە، وە چاودێرێک دەستنێشان بکە بۆ ئاسانکردنی گفتوگۆیەکە.
دروستکردن و فێربوون / ڕاهێزان / خانەی کراوە: کۆبوونەوەی فێربوونی نافەرمی لە یامەردا ڕێکبخە بۆ هاوبەشیکردنی نموونەی پەیام، باشترین ڕاهێنان وە هانی بەکارهێنەران بدە بۆ بەشداریکردن.
ئاسانکاری یامەر: ڕۆژانە و هەفتانە ئاسانکاری لە یامەردا بڵاوبکەوە وەک چۆن یامەر بەکاربێنین بۆ بەدەستهێنانی ئامانجێکی دیاریکراو.
مامەڵە و چارەسەری بێبەرانبەر: مامەڵە یاخود بەکارهێنانی یامەری ستاندارد پێشکەش بەو فەرمانبەرانە بکە کە لە نێوان خۆیاندا باسی یامەر دەکەن.