پلانەکەت بنووسە

 

پلانەکەت بنووسە

لە کاتێکدا خۆت ئامادە دەکەی بۆ دەستپێکردنی یامەر لە نێو دامەزراوەکەت، گرینگە کە پلانێکی بەهێز و ڕوون بوونی هەبێت کە هاریکاری بەکارهێنەران دەکات تێبگەن چۆن یامەر هاریکاری هەموان دەکات بۆ ئەوەی بەرهەمی زیاتریان هەبێت و پەیوەندیان لەگەڵ یەکدی بەهێزبێت. ئەمانە چەند بیرۆکەیەکن:

ئامانجی سەرەکیی یامەر

دڵنیابەوە لە بوونی ئەم دوو ئامانجە لە هزردا لە کاتی دروستکردنی پلاندا

·        بەرزکردنەوەی ورەی فەرمانبەر

·        گۆڕینی بازرگانی (کار)

دروستکردنی ڕاگەیاندنێکی ڕوون

بۆ هاریکاریکردن بۆ نووسینی ڕاگەیاندنێکی ڕوون، ئەم سێ پرسیارەت لەبەرچاو بێت

·        بەها سەرەکییەکانی دامەزراوەکەت چین؟

·        چۆن یامەر هاریکاری دامەزراوەکەت دەکات؟

·        دەستپێشخەریە سەرەکیەکانی دامەزراوەکەت چین بۆ باجی ساڵ؟

بڕیاردان لەسەر داهاتی کارەکەت

دروستکردنی لیستی داهاتی کارەکەت کە بەکاریدەهێنی بۆ پێوانەکردنی سەرکەوتنەکانت لە تۆڕی یامەر، کە دەشێت ئەمانەش لەخۆ بگرێت:

·        بەڕێوەبردنی جێبەجێکار

·        دروستکردنی کۆمەڵە

·        چاودێری نوێکاری

کۆکردنەوەی پشکدارە سەرەکییەکان

دەبێت دڵنیابیت لەوەی کە کەسانی دروست کارت لەگەڵ دەکەن بۆ دەستپێکردنی تۆڕەکەت. بە پشت بەستن بە دامەزراوەکەت، ئەم پشکدارانە دەشێت ببنە بەڕێوەبەری پرۆژەکان، پسپۆری IT، یان سپۆنسەری تایبەت، ئەم تیمە هاریکار دەبێت بۆ بەدیهێنانی مەحاڵ، دروستکردنی ساتی شاد، وە پەیوەندیکردنی وردەکاری گرینگ لە ڕۆڵی دەرەوەدا.

بنیاتنانی پلانی دەستپێکردن

دەستپێکردنەکە دەشێت هاوئاهەنگ بێت لەگەڵ بڵاوکردنەوەی بەرهەمی نوێ یان ڕاگەیاندنی سەرۆکێکی تایبەت، هەرچۆنێک پلانەکەت جێ بەجێ دەکەی، ڕێکخستنی بۆنە سەرەکییەکان و پەیوەندییەکان هاریکار دەبێت بۆ سەرکەوتنی تۆڕەکەت.