فێرکردنی بەکارهێنەر

نوێکردنەوە و نووسینی هەژماری یامەر زۆر گرینگە، دەبێتە هۆی ئەوەی کە کەسانی دیکە بە ئاسانی زانیاریان لەسەر تۆ دەستبکەوێت، کە خۆی لە زانیارییە کەسەکیەکان دەبینێتەوە بەبێ وردەکاری. بەلایەنی کەمەوە دەبێت سێ خانە لە هەژمارەکەت بە زانیاری پڕکرابێتەوە، وەک ئەزموونی کارکردن، پسپۆری و خولیای ئەنجامدانی کاری دیکە. پیویستە بەکارهێنەر وێنەیەکی خۆی لەسەر هەژمارەکەی دابنێت، بۆ دۆزینەوەی بە شێوەیەکەی ئاسان لەلایەن کارمەندەکانی دیکەوە.

جگە لەمانەش بەکارهێنەر پێویستە چەند ڕێگەیەک بۆ پەیوەندی کردن لە هەژمارەکەیدا بنووسێت وەک ژمارە تەلەفۆن و تۆڕی کۆمەڵایەتی دیکە، بۆ کاتی پێویست.