بەردەوامیدان بە پەیڕەوکردنی کار
کاتێک کە گرووپێک درووست دەکرێت پێویستە کارێک بکرێت کە بەردەوام چالاک بێت، ئەمانەی خوارەوە چەند پێشنیازێکە بۆ ئەدمینی گرووپەکان:
· بەخێرهاتنی ئەندامی تازە بکە و هانیان بدە خۆیان بناسێنن.
· پرسیاریان لێبکە.
· کەسانی پسپۆر تاگ بکە بۆ ئەوەی سەرنجی خۆیان لەسەر بابەتەکە بخەنە ڕوو.
· گفتوگۆی پەیوەندیدار لە تۆڕدا لەگەڵ گرووپەکەت هاوبەشی پێ بکە.
· هەفتانە بابەتی پەیوەندیدار بە گرووپ بڵاو بکەوە.
· هاندان و دەستخۆشی لە ئەندامی گرووپ بکە بۆ ئەوەی ئەوانی دیکەش چاو لەو ئەندامە بکەن.
· دڵنیابە لەوەی هەموو بڵاوکراوەکانت لە گرووپدا وەڵام دەدرێتەوە، یاخود ئەگەر وەڵامی پرسیارێک نازانی، بەبەکارهێنانی @ کەسانی دیکە بانگێشت بکە.
· فایەل و تێبینی پەیوەندیدار بە گرووپ و گفتوگۆ بڵاوبکەوە.
· ئاگادارکردنەوە بەکاربهێنە لە گرووپدا ئەگەر بتەوێ هەموو ئەندامانی گرووپ بیبینن.