ڕۆژەکەم (My Day) و پێشینارەکان

 

لەڕێگەی ڕۆژەکەم (My Day) و پێشنیارەکان، مایکرۆسۆفت To Do یارمەتی بەڕێوەبردنی ئەرکەکانت دەدات و ڕۆژانە وا دەکات ھەر ڕۆژێک بە لیستێکی نوێ دەست پێ بکەی. ھەر ڕۆژێک سەرەتا ڕۆژەکەم (My Day) دەکەیەوە، بە بۆشاییەکی نوێوە پێشوازیت لێ دەکرێت بۆ زیادکردنی ئەو ئەرکانەی کە دەتەوێت جێبەجێیان بکەی.

ھەروەھا دەتوانیت پێشنیارەکان بەکاربهێنی بۆ ھەڵبژاردن و زیادکردنی ئەرکەکانی ئێستات بۆ ڕۆژەکەم (My Day)، ئنجا دەتوانی ئەوەی دەتەوێت ھەر ڕۆژێک سەرنجی بخەیەسەر ھەڵیبژێریت. ھەر شتێک کە ناتوانیت ئەمڕۆ تەواوی بکەیت ھەڵدەگیرێت و سبەینێ بۆت پێشنیار دەکرێت.

بۆ کردنەوەی پێشنیارەکان، وێنۆچکەی گڵۆپەکە دیاری بکە لە دیمەنی ڕۆژەکەم (My Day). لە ویندۆز، ئای ئۆ ئێس (iOS) و ماک وێنۆچکەی گڵۆپەکە لەلای ڕاستی سەرەوەی ڕۆژەکەم (My Day)ـە.

لە ئەندرۆید گڵۆپەکە لە خوارەوەی ڕۆژەکەم (MY Day)ـە. لێی بدە بۆ کردنەوەی پێشنیارەکان. ھەڵیکێشە بۆ سەرەوە بۆ دەستگەیشتن بە لیستی تەواو.

پێشنیارەکانت بۆ ئەمڕۆ پۆلێن دەکرێن بۆ دوێنی، دواتر، پێشووتر و تازە زیاد کراو لە ویندۆز و ئەندرۆیدا یان پێشنیارکراوەکان لە ماک و ئای ئۆ ئێس.