زیادکردنی وادەی دیاریکراو و بیرھێنەرەوە

 وادەی دیاریکراو و بیرھێنەرەوە لە مایکرۆسۆفت تو دو دا زیاد بکە

 وادەی دیاریکراو و بیرھێنەرەوە بەکاربێنە تا شتەکان لەسەر ڕێچکەی خۆی بمێنێننەوە. ئەرکی خشتەبۆدانراو (Scheduled) بەشێوەی خۆکار لە لیستی زیرەکی پلان بۆ دانراو (Planned) دەردەکەوێت، کە لەوێ دەتوانی ئەو ئەرکانە ببینی کە وادەکەیان ئەمڕۆ، سبەی، یان دواترە.

 

 

وادەی دیاریکراو زیاد بکە

 

١- ئەرکێک ھەڵبژێرە بۆ بینینی دیمەنی وردەکاریەکەی.

 

٢- وادەی دیاریکراو زیاد بکە (Add due date) ھەڵبژێرە و ئەوە دیاری بکە کە وادەی ئەرکەکە دەبێت کەی بێت: ئەمڕۆ، سبەی، ھەفتەی داھاتوو، یان بەروارێک کە خۆت ھەڵی دەبژێری.

بیرھێنەرەوە زیاد بکە

١- ئەرکێک ھەڵبژێرە.

 

٢- بیرم بێنەوە (Remind me) ھەڵبژێرە و ئەوە دیاری بکە کە کەی بیرت بهێنرێتەوە: ئەمڕۆ درەنگ، سبەی، ھەفتەی داھاتوو، یان ڕێکەوت و کاتێک کە خۆت ھەڵی دەبژێری.

وادەیەکی دیاریکرداو بۆ دووبارە بوونەوە دابنێ

١- ئەرکێک ھەڵبژێرە.

 

٢- دووبارە (Repeat) ھەڵبژێرە و ئەو کاتە دیاری بکە کە ئەرکەکە دووبارە ببێتەوە: ڕۆژانە، کۆتایی ھەفتەکان، ھەفتانە، مانگانە، ساڵانە یان دووبارە بوونەوەیەکی تایبەت.