پلاندانان

پلان دانان و پەیوەستکردنی بە مایکرۆسۆفت To do

 

ڕۆژەکەم (My Day) و پێشنیارەکان بەکاربێنە بۆ پلان دانانی ھەر ڕۆژێک و سەرەنج خستنە سەر بەجێهێنانی گرنگترین ئەرکەکان. مایکرۆسۆفت To do بە ئاوتلووک (Outlook) ببەستەوە تا ئەرکەکانی خۆت لەوێ ببینی و لە ئیمەیڵی ئاڵالێدراوەوە ھی نوێ دروست بکەی.

 

ئەرکەکان بۆ ڕۆژەکەم (My Day) زیاد بکە

لەڕێگای ڕۆژەکەم (My Day) و پێشنیارەکان، لە ھەموو کات ئاسانتر دەتوانیت سێرە بخەیتە سەر گرنگترین ئەرکەکان. کە ھەر ڕۆژێک سەرەتا To do دەکەیەوە، لیستێکی بەتاڵی ڕۆژەکەم (My Day) دەبینی کە دەتوانی ئەو ئەرکانەی دەتەوێت سەرەنجیان بخەیە سەر بۆ ڕۆژەکە لەوێدا زیادیان بکەی. دوای بەکارھێنانی مایکرۆسۆفت To do بەلایەنی کەمەوە بۆ ماوەی یەک ڕۆژ، تۆ دەتوانیت ئەرک لە پێشنیازەکانیشەوە زیاد بکەی.

 

بۆ پلان دانانی ڕۆژەکەت بە بەکارھێنانی پێشنیارەکان:

١- لە سەرەوە لای ڕاست گڵۆپەکە ھەڵبژێرە.

٢- بە ئەرکە پێشنیازکراوەکاندا بچۆوە و + ھەڵبژێرە بۆ زیاد کردنی ئەوانەی دەتەوێت بۆ ڕۆژەکەم (My Day).

ھەروەھا دەتوانیت ڕاستەوخۆ ئەرکی نوێ لە ڕۆژەکەم (My Day) زیاد بکەی.

ھەموو ئەرکە زیاد کراوەکان لە ڕۆژەکەم (My Day) لە لیستی ئەرکەکانیشت (Tasks) پاشەکەوت دەبن. ھەر شتێک کە ئەمڕۆ ناتوانیت تەواوی بکەیت پاشەکەوت دەبێت و سبەینێ بۆت پێشنیار دەکرێت.

 

پەیوەستکردنی مایکڕۆسۆفت To do  بە Outlook

 

بۆ نیشاندانی ئەرکەکانت لە Outlook و بەڕێوەبردنی ئیمەیڵە ئاڵالێدراوەکانت ڕاستەوخۆ لە مایکڕسۆفت To do دا بە ھەمان ھەژماری کەسی، کار، یان قوتابخانە بڕۆ ژوورەوە کە بۆ ئیمەیڵەکەت بەکاری دەھێنی.

ھەموو ئەرکەکان لە سێرڤەرەکانی ئاڵوگۆڕی سەرھێڵدا ھەڵدەگیرێن، بۆیەش بەشێوەی خودکار لە ھەردوو مایکڕۆسۆفت

 دەردەکەون. Outlookو   To do

  

کە جارێک کارا کرا، ئیمەیڵە ئاڵالێدراوەکەت وەک ئەرک لە مایکڕۆسۆفت To do دا دەردەکەوێت. ناوی ئەرکەکە دەبێتە بابەتی نامە ئاڵالێدراوەکە و دیمەنێک لە دەقی ئیمەیڵەکەدا لە نیشاندانی وردەکاریەکەیدا لەخۆ دەگرێت. بۆ کردنەوەی ئیمەیڵی بنچینەیی، بژاردەکە لە نیشاندانی وردەکاری ئەرکەکە بۆ (لە ئاوتلوک بیکەوە) (Open in Outlook ) دیاری بکە. بابەتەکانی ناو لیستی ئیمەیڵی ئاڵالێدراو دەکرێت ناویان بگۆڕدرێت، وادەی دیاریکراو و یادخەرەوەیان بۆ دیاری بکرێت، بۆ ڕۆژەکەم (My Day) زیاد بکرێن، و وەک گرنگ دەستنیشان بکرێن.

بۆ کارا کردنی لیستی ئیمەیڵی ئاڵا لێدراو، بژادەکە دیاری بکە بۆ نیشاندانی لیست.

یان، لیستەکە کارا بکە لە ڕێکخستەنەکان.