بەخێرھاتی بۆ مایکرۆسۆفت To Do

بەخێرھاتی بۆ مایکڕۆسۆفت To Do

مایکرۆسۆفت To Do لیستێکی سادە و زیرەکی ئەندامدانی ئەرکەکانە کە یارمەتیت دەدات ھەموو ئەرکەکانت لە یەک شوێندا بەڕێوە ببەی. دەتوانی لەماوەی ڕۆژەکەدا کار لەسەر ئەرکەکانت بکەی لە ڕۆژەکەمدا (My Day) و ژمارەیەک لیستی دیکە دروست بکەیت بۆ ڕێکخستنی کار، خواردن کڕین، گەشت، بازاڕکردن، فیلمەکانت بۆ سەیر کردن - بیرۆکەکە تێدەگەی!

 


 

لە ھەر لیستێکدا دەتوانیت ئەوەندەی حەز بکەیت ئەرک زیاد بکەی. ھەموو شتێک لەسەر ڕێچکە بێڵیەوە بە دانانی وادەی دیاریکراو و بیرھێنەرەوە بۆ ھەر ئەرکێک و بە دەستپێکردن بە گرنگترین ئەرکەکان. ھەنگاوەکان بەکاربێنە بۆ بەشکردنی ئەرکە گەورەکان بۆ پارچەی شیاوتر بۆ بەڕێوەبردن و تێبینیەکان بەکاربێنە بۆ تۆمار کردنی وردەکاری زیادە. لەبەرئەوەی ھەموو ئەرکەکانت لە ڕاژەکارەکانی (سێرڤەر) ئاڵوگۆڕی سەرھێڵدا ھەڵگیراون، ئەوا بەشێوەی خۆکار لە ئەرکەکانی ئاوتلوکیشدا (Outlook) دەردەکەون.