ھەژماری وەندەرلیست Wunderlist

ھەژماری وەندەرلیستی (Wunderlist) خۆت بۆ ناو مایکرۆسۆفت To Do ھاوردە بکە

تۆ دەتوانی داتای ھەژماری وەندەرلیستی خۆت بۆ مایکرۆسۆفت تو دو ھاوردە بکەیت بە بەکارھێنانی ھاوردەکەری ئێمە. بۆ ھاوردە کردنی لیست و ئەرکەکانت.


١- بڕۆ ڕێکخستنەکان (Settings) و ھاوردە کردن (Import) ھەڵبژێرە.

 

 

 

 

 

٢- بڕۆ ژوورە لە ھەژماری وەندەرلیستەکەت.

٣- ھەر کە چوویە ژوورەوە، ئێمە ژمارەی لیست و ئەرکەکانت نیشان دەدەین کە لە ھەژماری وەندەرلیستی خۆتەوە بۆ ناو مایکرۆسۆفت تو دو ھاوردە دەکرێ. دەستنیشان کردن و ئەندامەکانی لیستە ھاوبەشی کراوەکان ھاوردە ناکرێن.

٤- ھاوردە کردن (Import) ھەڵبژێرە دەست بە گواستنەوەی لیست و ئەرکەکانت بکە لە وەندەرلیستەوە و مایکرۆسۆفت تو دو.

٥- کاتێک ھاوردە کردنەکە تەواو بوو، دەتوانی پوختەی ھەموو شتەکان سەیر کەی کە ھاوردە کراوە بە ھەڵبژاردنی وردەکارییەکان (Details) کاتێک لە کاربەرنامەکەدا دەدەکەوێت.


لەبری ئەوەش، دەتوانی ھەر کاتێک پوختەکە سەیر بکەی بە چوونە سەر ڕێکخستنەکان (Settings) و دیاریکردنی بژاردەی پوختەی کۆتا ھاوردە نیشان بدە (Show last import summary).



لە مایکرۆسۆفت To Do دا، نیمچە ئەرکەکانت وەک ھەنگاو و بوخچەکانت (فۆڵدەر) وەک گروپی لیست ھاوردە دەکرێن. سەرنجەکان لە ئێستەدا پاڵپشتی نەکراون لە تو دو دا، بۆیەش ئێمە وەک تێبینییەک ھاوردەیان دەکەین.

تکایە بزانە کە داتاکەت لە مایکرۆسۆفت تو دو دا بە ھاودەمی نامێنێتەوە لەگەڵ ھەژماری وەندەلیستی خۆت. ئەگەر بەردەوام بی لە بەکارھێنانی وەندەرلیست دوای ھاوردە کردن، ئەوا پێویست دەکات دیسان ھاوردەکەر بەکار بێنیەوە بۆ گواستنەوەی دواترین گۆڕانەکان بۆ To Do.