دروستکردنی و بەشکردنی لیست

لیست دروست بکە

بۆ دروستکردنی لیستێکی نوێ، لیستی نوێ (+ New List) لە پێرستی لیستەکەت ھەڵبژێرە. ئەمە لیستێکی بێناونیشان دروست دەکات کە دەتوانی ناوی بگۆڕی.

لیستەکە بەش بکە

بۆ بەشکردنی لیستێک، پێڕستی ھاوبەشی کردن بکەوە لەڕێگەی ھەڵبژاردنی وێنۆچکەی بەشکردن لە سەرەوەی لای ڕاستی ھەر لیستێک کە دروستت کردووە.

 

 

ھەر کە پێرستی بەشکردن کرایەوە، بەستەری بانگێشت کردن> لەبەر گرتنەوەی بەستەر (Create Invitation Link > Copy Link) ھەڵبژێرە، پاشان بەستەری ھاوبەشی کردن لە ئیمەیڵی دڵخوازی خۆت یان کاربەرنامەی نامەبەر (messenger) دابنێ بۆ ناردنی بۆ هاوکارانت.

بۆ داخستنەوەی بەستەری ھاوبەشی کردن یان سنوردار کردنی ھاوبەشی کردن بۆ ئەندامانی ئێستای لیستەکە، وێنۆچکەی ھاوبەشی کردن ھەڵبژێرە بۆ کردنەوەی پێڕستی بەشکردن. بەڕێوەبردنی دەستپێگەیشتن > سنووردارکردنی دەستپێگەیشتن بۆ ئەندامانی ئێستا (Manage access > Limit access to current members) ھەڵبژێرە و ھیچ ئەندامی دیکە ناتوانن پەیوەست بن بە لیستەکەوە.

ھەروەھا دەتوانی ڕاگرتنی ھاوبەشی کردن (Stop Sharing) بۆ داخستنی بەستەری بەشکردن ھەڵبژێری. ھەر کە بەشکردنەکەت وەستاند، ئەندامانی لیستی ئێستا چیتر دەستیان پێناگات و لیستەکەت دووبارە تایبەت دەبێتەوە.