هەوڵبدە!
ئەگەر ئامادەبوویت ڕێکخراوی تیم بەکاربهێنیت ئەوا لێرەدا پێنج خاڵ هەیە کە یارمەتیدەرن کە چۆن بچیتە ناو بەرنامەکە:
#1. تیمێک دروست بکە و ئەندام زیاد بکە بۆ تیمەکە
1. دروستکردنی تیم Join or create a team دیاری بکە و کرتە لەسەر دروستکردنی تیم (Create team) بکە.
2. دەتوانی خەڵک بۆ تیمەکە بانگهێشت بکەیت.
#2. بۆ ئەوەی تیمەکە ڕێکخراو بێت چەناڵ زیاد بکە
1. کرتە لەسەر دروستکردنی چەناڵی زیاتر (Create more channels) دەکەی.
2. ناوی چەناڵەکە و هەروەها ڕوونکردنەوە بۆ ناوەکە بنووسە و دواتر کرتە لەسەر ئایکۆنی زیادکردن (Add) بکە.
#3. دەستکردن بە گفتوگۆی نوێ لە چەناڵدا
1. لەناو چەناڵدا لە بەشی پەیام دەتوانی گفتوگۆ بکەیت
2. بەشداربوو دەتوانێ ڕاستەوخۆ وەڵام بداتەوە.
#4. گفتوگۆی تاکەکەسی
1. لە بەشی پەیام (Chat)کرتە لەسەر پەیامی نوێ (New chat) دەکەیت.
2. ناوی ئەو کەسە بنووسە کە دەتەوێ گفتوگۆی لەگەڵ بکەیت و دواتر کرتە لەسەر ناوەکەی بکە.
3. پەیامەکە بنووسە و کرتە لەسەر ئایکۆنی ناردن (Send)بکە.
#5. گۆڕینی فایەل بە خانە (tab)
1. بچۆ سە ئەو فایەلەی کە دەتەوێت.
2. کرتە لەسەر سێ خاڵەکە (More options) ... بکە و کرتە لەسەر ئایکۆنی گۆڕینی فایەل بە خانە this a tab) (Make بکە.