ڕێکخستن و تایبەتمەندی تیم

 

 

دەستکەوتنی تیمێکی چالاک و خێرا

هەوڵ بدە!

بۆئەوەی تیمێکی چالاک و خێرات دەستبکەوێت لە مایکرۆسۆفت تیمسدا ئەوا، تیمێکی تازە دروست بکە وە ئەندام و چەناڵی بۆ زیاد بکە.

دروستکردنی تیم

1.     Team  دیاری بکە دواتر کرتە لەسەر دروستکردنی تیم بکە (Join or create a team)  بکە. دەتوانی تیمی تازە دروست بکەی لەو شوێنە.  

2.      Create a new teamدیاری بکە ئینجا Build a team from scratch دیاری بکە ی بان Create from... دیاری بکە بۆ ئەوەی تیمێکی نوێ دروست بکەی.

3.     ئەگەر بتەوێ تیمەکە تایبەت بێت ئەوا  Privateدیاری بکەوە هەروەها ئەگەر بتەوێت هەموو ئەندامانی ڕێکخراوەکە ببنە ئەندام ئەوا Public دیاری بکە.

4.     ناوێک بۆ تیمەکە دابنێ و وە ئەگەر حەزت کرد ڕوونکردنەوەیەک بۆ ناوەکە بنووسیت.

5.     دروستکردن  (Create) دیاری بکە.

6.     ئەندام زیاد بکە. دەتوانی ئەندام و گرووپ زیاد بکەیت یان هەموو ئەندامەکانی گرووپەکە. ئەگەر بتەوێت کەسێک بکەیە ئەندام لەدەرەوەی ڕێکخراوەکە دەتوانی لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە بانگهێشتی بکەی وە ئاماژە بە ناوەکەی بکەی.

7.     ئەگەر تەواو بووی لە زیادکردنی ئەندامەکان ئەوا زیادکردن (Add) دیاری بکە دواتر کرتە لەسەر ئایکۆنی داخستن (Close) بکە.

 

تێبینی

ئەگەر تۆ بەڕێوبەرێکی سازمانێک بوویت بتەوێت تیمێکی فرەوان دروست بکەیت ئەوا دەست بەجێ خۆڕەوت (ئۆتۆماتیکی) هەموو کەسەکانی ڕێکخراوەکە دەبنە ئەندام. 

 

دروستکردنی چەناڵ

هەموو تیمێک چەناڵێکی گشتی هەیە. ئەم چەناڵە هەموو ئەندامانی تیمەکە پێویستیان دەبێت بۆ ئاگادارکردنەوە و زانیاری تایبەت بە تیمەکە. بۆ زیادکردنی چەناڵی زیاتر:

1.     لەتەنیشت ناوی تیمەکە  سێ خاڵەکە More options ... دیاری بکە.

2.     ئینجا زیادکردنی چەناڵ (Add channel) دیاری بکە.

3.     ناو هەروەها ڕوونکردنەوە بۆ چەناڵەکە زیاد بکە.

دەتوانیت چەناڵ دروست بکەی بۆ بابەتێک، پڕۆژەیەک، ناوی بەشێک یان هەرشتێکی دیکە کە خۆت ئارەزووی بکەیت.

4.     ئەگەر بتەوێت چەناڵەکە خۆڕەوت لە لیستی چەناڵەکانی دیکەدا ببینرێت، ئەوا کرتەی

 Automatically show this channel in everyone's channel list بکە.

5.     زیادکردن (Add) دیاری بکە.

 

ڕێکخستنی بەشی تیمەکەت

1.     لەتەنیشت ناوی تیمەکە  سێ خاڵەکە More options ... دیاری بکە.

2.     بەشی ڕێکخستنی تیمەکە Manage team دیاری بکە بۆ دۆزینەوەی بەشی چەناڵەکان و ئەندامەکان و بەشی سێتینگ و هەروەها بەرنامەکان  (Members, Channels, Settings, and Apps) هەموویان لەیەک شوێندا.

3.     دانانی وێنە بۆ تیمەکەت بۆ ئەوەی تیمەکەت ناسراوبێ ئەوا دەچیتە سەرSettings  ئینجا کرتە لەسەر وێنەی تیمەکە (Team picture) بکە.