چوونە ناو مایکرۆسۆفت تیمس

هەوڵبدە!

لێرەدا چەند ڕێگەیەک هەیە بۆ ئەوەی بچیتە ناو مایکرۆسۆفت تیمس.

لە ڕێگەی ئیمەیڵ

1.     لە خوار بەستەر (لینکەکە) کرتە لەسەر چوونەناو تیمس (Join Teams) بکە.

2.     پێداچوونەوەی بۆ بکە و هەروەها ئەو کەسانەی ڕێگەیان پێنەدراوە پەسەندیان بکە و کرتە لەسەر ئایکۆنی پەژراندن Accept  بکە.

3.     دوو بژارەت دێتە پێش کە ئایا لە ڕێگەی بەرنامەی تیمەوە بەرنامەکە بکەیتەوە یان لە ڕێگەی وێبگەڕەوە (web)، یەکێک لەم دوو بژارەیە هەڵدەبژێریت و بەرنامەکە دەکرێتەوە.

لە ڕێگەی بەستەر (لینکەوە)

1.     بەستەرەکە دیاری بکە و دواتر لە وێبگەڕ (browser) دایبنێ (paste).

2.     بۆشاییەکە پڕ بکەوە بە ناو و ئیمەیڵەکەت، ئەوجا کرتە لەسەر ئایکۆنی ناردنی داواکارییەکەSend request بکە.

ئەدمین لەناو تیمدا ذاواکارییەکە (request) دەبینێت و دواتر دەیپەژرێنێت. ئینجا ئیمەیلێکت پێدەگات کە کۆمەڵێک ڕێنوێنی تێدایە کە چۆن بچیتە ناو بەرنامەی تیم.