بەرچاوڕوونی لەسەر تیم و کەناڵەکان

 

 

هەوڵبدە!

لە مایکرۆسۆفت تیمسدا کۆمەڵێک کەس یان گرووپێک بەیەکەوە کار لەسەر پڕۆژەیەک یان کارێک دەکەن.

تیمس لە دوو جۆر چەناڵ پێک دێت ستاندارد (کە بەردەستە و هەموو کەس دەتوانێت بیبینێت) وە چەناڵیکی تایبەتیش هەیە (کە تایبەتە بە گفتوگۆی تایبەت لەنێوان ئەندامەکاندا ) هەر چەناڵێک بۆ بابەتێک دروستکراوە وەکو بۆ ئیڤێنتێک یان ناوی بەشێک یان بابەتێکی خۆش دروستکراوە.

چەناڵ کۆبوونەوە لەخۆ دەگرێت هەروەها دەتوانی گفتوگۆ بکەیت و لەگەڵ ئەندامەکانی دیکە و پێکەوە  کار لەسەر فایەل بکەن.

لە سەرووی هەموو چەناڵێک خانەیەک هەیە کە وەک بەستەری (لینکی) پەیوەندی وایە.

 

زیادکردنی خانە

نیشانەی + لەتەیشت خانەکە دیاری بکە.

بۆ نمونە دەتوانی پلانەر (Planner)  زیاد بکەی بۆ دروستکردنی پلان بۆ بڕۆژەیەک.

 

پەسەندکردن (pin) و پەسەند (Unpin) نەکردنی چەناڵ

ئەگەر چەناڵیکی زۆرت هەبوو ئەو چەناڵەی بەلاتەوە گرینگ بوو پەسەندی بکە بۆئەوەی بە ئاسانی بیدۆزیتەوە.

1.    ئەگەر بتەوێت چەناڵێک پەسەند (pin) بکەیت، سێ خاڵەکە (More options) دیاری بکە و کرتە لەسەر پەسەند (pin) بکە.

2.    ئەگەر لە کردارەکە پەشیمان بوویتەوە بتەوێت چەناڵەکە لە لیستی پەسەند (pin) لا ببەیت ئەوا More channels دیاری بکە و کرتە لەسەر Unpin بکە.