دروستکردنی تیم بە هەژماری مایکرۆسۆفت تیمس

هەوڵبدە!

دەتوانی تیمس بۆ ڕێکخراوەکەت دروستبکەیت بەو هەژمارەی کە هەتە لە مایکرۆسۆفت تیمسدا.

دروسکردنی تیم بۆ ڕێکخراوێک،

1.     بچۆ سەر ئەم بەستەرە  products.office.com/microsoft-teams دواتر کرتە لەسەر چوونەژوورەوە  (Sign up for free) بکە.

2.     ئیمەیڵەکەت بنووسە و کرتە لەسەر ئایکۆنی دواتر  (Next)بکە.

3.     یەکێک لە بژارەکان هەڵبژێرە و کرتە لەسەر ئایکۆنی دواتر  (Next)بکە.

4.     تێپەڕوشە (password) ئیمەیڵەکەت بنووسە.

5.     وردەکارییەکانی دیکە زیاد بکە (گەر پێویست بێت) و کرتە لەسەر چوونەناو تیمس Set up Teams بکە.

6.     بۆ چۆنەتی ئیشپێکردن و کردنەوەی بەرنامەکە یەکێک لەم دوو بژارەیە هەڵبژێرە:

·        §  ​​​​​​​Download the Windows app دابەزاندی ئەپی ویندۆزی بەرنامەکە.

·        §  Use the web app instead  بەکارهێنانی بەرنامەکە لە وێبگەڕدا.

چوونە ژوورەوە بۆ ناو ڕێکخراوەکەت

1.     بۆ بانگهێشتکردنی ئەندامەکانی تیمەکە بۆ ڕێکخراوەکە ئەوا لە بەشی کۆپی بەستەر  Copy link بەستەرەکە (لینکەکە) کۆپی بکە.

2.     تیم و چەناڵی نوێ بۆ ڕێکراوەکە دروست بکە.