هەوڵبدە!
دەتوانی تیمس بۆ ڕێکخراوەکەت دروستبکەی بە هەژماری جیمەیڵ.
دروسکردنی تیم بۆ ڕێکخراوێک
1. بچۆ سەر ئەم بەستەرە products.office.com/microsoft-teams دواتر کرتە لەسەر چوونەژوورەوە Sign up for free بکە.
2. هەژماری جیمەیڵەکەت بنووسە و کرتە لەسەر ئایکۆنی دواتر (Next)بکە.
3. یەکێک لە بژارەکان هەڵبژێرە و کرتە لەسەر ئایکۆنی دواتر (Next) بکە.
4. ئەگەر هەژماری جیمەیڵت نەبوو ئەوا دەبێت هەژمارێکی نوێ دروست بکەیت.
5. کرتە لەسەر دروستکردنی هەژمار(Create account) دەکەی ئینجا تێپەڕوشە (password) بنووسە و کرتە لەسەر ئایکۆنی (Next ) بکە.
6. ئەو کۆدە بنووسە کە بۆ ئیمەیڵەکەت دێتەوە کرتە لەسەر ئایکۆنی دواتر (Next) بکە.
7. وردەکارییەکانی دیکە زیاد بکە و کرتە لەسەر دانای تیم (Set up Teams) بکە.
8. بۆ چۆنیەتی ئیشپێکردن و کردنەوەی بەرنامەکە یەکێک لەم دوو بژارەیە هەڵبژێرە:
· § Download the Windows app دابەزاندی ئەپی بەرنامەکە لە ویندۆز.
· § Use the web app instead بەکارهێنانی ڕاستەوخۆی بەرنامەکە لە وێبگەڕێک.
چوونە ژوورەوە بۆ ناو ڕێکخراوەکەت
1. بۆ بانگهێشتکردنی ئەندامەکانی تیمەکە بۆ ڕێکخراوەکە ئەوا لە بەشی کۆپی بەستەر (Copy link) بەستەرەکە (لینک) کە کۆپی بکە.
2. تیم و چەناڵی نوێ بۆ ڕێکراوەکە دروست بکە.