جوڵانەوە لە دەوروبەری لەکاتی جڤیندا

 

هەوڵبدە!

لەمایکرۆسۆفت تیمس ـدا دەتوانی کارەکانت ئەنجام بدەی هەتا ئەگەر لەناو کۆبوونەوەشدا بیت.

1. کاتێک لەناو کۆبووەنەوەیت، بەشی دەرەوەی کۆبوونەوەکە دیاری بکە. بۆ نمونە دەتوانی وەڵامی پەیام بدەیتەوە یان هەر چالاکییەکی تازە یاخود پۆستێکی تازەی ناو تیمەکە ببینیت.

ڕووپەلی کۆبوونەوەکە زۆر بچووک دەبێتەوە لە بەشی سەرەوەی بەرنامەکە بە بچووکی دەردەکەوێت.

تێبینی

تۆ دەسەڵاتی کۆنترۆڵکردنی کۆبوونەوەکەت هەیە، وەکو کرانەوە یان داخستنی مایکرۆفۆنەکەت.

 

2. ئەگەر بتەوێت ڕووپەلەکە گەورە بێتەوە، تەنها کرتە لەسار ڕووپەلە بچووکەکە بکە.