کۆبوونەوە لەناو چەناڵدا

 

هەوڵبدە!

کۆبوونەوەی نێو چەناڵ

 

گەر ویستت کۆبوونەوەی گشتی بکەیت لەناو تیمدا، ئەوا کۆبوونەوە لەناو چەناڵدا دروست بکە.

 

دروستکردنی کۆبوونەوە لەناو چەناڵدا

1. لە بەشی ڕۆژمێردا کرتە لەسەر بەشی کۆبوونەوە Meetings دەکەیت، ئەوجا کرتە لەسەرکۆبوونەوەی نوێ  New meeting بکە.

2. ئەو چەناڵە هەڵدەبژێریت کە دەتەوێت کۆبوونەوەی لەگەڵ بکەیت.

3. زانیارییەکانی چەناڵەکە لەبەر بگرەوە (کۆپی) بکە و لە بەشی شوێن (location) دایبنێ.

4. ڕوونکردنەوە بنووسە و ئینجا کرتە لەسەر خشتە (Schedule) بکە.

 

ئێستا کۆبوونەوەکە ئامادەیە و هەموو ئەندامەکانی تیمەکە دەتوانن بیبینن.

 

چوونە ناو کۆبوونەوە لە چەناڵدا

1. بۆئەوەی بەردەوام بچیتە ناو کۆبوونەوەی چەناڵێک، ئەوا لەتەنیشت ناوی چەناڵەکە کرتە لەسەر ئایکۆنی کامێرا  دەکەین.

2. ئەگەر بمانەوێت بچینە ناو کۆبوونەوە کرتە لەسەر ئایکۆنی چوونەپاڵ (Join) دەکەین دواتر کرتە لەسەر چوونەناو کۆبوونەوە (Join now) دەکەین.

 

کۆبووونەوەکە دواتر لە خانەی گفتوگۆ دەردەکەوێت وە هەر تێبینییەک یان فایەلێک کە تێیدا بڵاوکرابێتەوە دەردەکەوێت.