چوونە ناو (جۆین) کۆبوونەوە لە تیمس ـدا
هەوڵ بدە!
لە مایکرۆسۆفت تیمس ـدا لە بەشی ڕۆژمێردا دەتوانی بچیتەناو کۆبوونەوە، دەتوانی لە ڕێگەی ژمارەی مۆبایلەوە بەشداربیت یان لە ڕێگەی conference ID واتە کەسێک لینکی کۆبوونەوەکەی ناردبێت یان وەک میوان دەتوانی بەشداربیت.
چوونە ناو (جۆین) کۆبوونەوە لە تیمسدا لە ڕێگەی بەرنامەی تیمەوە.
1. لە بەشی ڕۆژمێردا دەچیتە سەر بەشی بانگهێشتنامەی کۆبوونەوەکە و کرتە لەسەر چوونە ناو کۆبوونەوە (Join) بکە.
2. دوو بژارەت هەیە:
· Join Microsoft Teams Meeting چوونەناو کۆبوونەوە لە مایکرۆسۆفت تیمس ـدا: دەتوانی بچیتە ناو کۆبوونەوە لە ڕێگەی بانگهێشتنامەی تیمەوە.
· Dial-in number and conference ID لە ڕێگەی ژمارە یان بانگهێشتنامەوە: دەتوانی ئەمە بەکاربهێنیت ئەگەر ویستت پەیوەندی بە کۆبوونەوەکەوە بکەیت.
3. ئەگەر ویستت بەبێ کامێرا بەشداری کۆبوونەوەکە بکەیت ئەوا ئایکۆنی دەنگی (audio) دیاری بکە بەڵام ئەگەر ویستت بە کامێرا بەشداری بکەیت ئەوا کرتە لەسەر ئایکۆنی ڤیدیۆ (Video) بکە.
4. بۆ چوونە ناو کۆبوونەوەکە کرتە لەسەر چوونە ناو کۆبوونەوە (Join now) دەکەین.
چوونە ناو کۆبوونەوە لە تیمس ـدا بە ڕێگەی دیکە
ئەگەر بەرنامەی تمیت نەبوو ئەوا هەر دەتوانی بچیتە نا کۆبوونەوە لە تیمدا.
1. لە ڕێگەی بانگهێشتنامەی ئیمەیڵەکەتەوە چوونە ناو کۆبوونەوەی مایکرۆسۆفت تیمس Join Microsoft Teams Meeting دیاری بکە.
دەتوانی ژمارە بەکاربهێنیت یان بەستەری کۆبوونەوەکە (conference ID) کە لەڕێگەی ئیمەیڵەوە پێتدەگات بەکاری بهێنیت بۆ پەیوەندی گرتن بە کۆبوونەوەکەوە.
2. دوو بژارەت هەیە:
· Download the Windows app: دەتوانی بەرنامەی تیم دابەزێنیت.
· Join on the web instead: دەتوانی بچیتە کۆبوونەوەکەوە لە ڕێگەی تەونەوە (وێب).
3. ناوت بنووسە
4. ئەگەر لە ڕێگەی تەون (وێبەوە) چوویە ناو کۆبوونەوە، ناوت بنووسە ودواتر کرتە لەسەر چوونە ناو کۆبوونەوە (Join now) بکە.
ئەگەر هەژماری تیمت هەبوو ئەوا ئایکۆنی چوونە ناو (sign in) دیاری دەکەیت بۆ بینینی پەیام و شتی زیاتر لەناو کۆبوونەوەکە.
5. دەتوانی ئایکۆنی دەنگی (audio) یان ئایکۆنی کامێرا (video)دیاری بکەیت بۆ کۆبوونەوەکەت، واتە گەر بەتەوێ بە کامێرا بەشداری بکەیت یان بە بێ کامێرا.
6. بە پشتبەستن بە شوێنی چاوپێکەوتنەکە، لەهەر شوێنێک بیت بەشداربووان دەتوانن وەرت بگرن بۆ کۆبوونەوەکە.