ڕێکخستنی کۆبوونەوەکان

 

هەوڵبدە!

بینینی و دەست نیشانکردن و ڕێکخستنی کۆبوونەوەکان لە مایکرۆسۆفت تیمس ـدا.

بینینی کۆبوونەوەکان

1.     کرتە لەسەر بەشی ڕٶژمێر ( Calendar) دەکەین بۆ بینین و دەست نیشانکردنی ئەو کۆبوونەوانەی کە لە پلانی هەفتە جێگیرکراون.

کۆبوونەوەکە بە دەست نیشانکراوی لە بەشی ڕۆژمێردا دەمێنێتەوە.

2.     کرتە لەسەر بانگهێشتنامەی کۆنبوونەوەکە بکە بۆ ئەوەی زانیاری زیاتر بزانی دەربارەی کۆبوونەوەکە  و بزانی کێ ئامادەی کۆبوونەوەکەیە یان کێ وەڵامی ناردووەتەوە.

 

خشتەی کۆبوونەوە

1.     بۆ ڕێکخستنی کۆبوونەوە کرتە لەسەر کۆبوونەوەی نوێ (New meeting) بکە.

2.     ناو یان ناونیشانێک بۆ کۆبوونەوەکە بنووسە وە شوێنەکەی (location) بنووسە.

کۆبوونەوەی سەرهێڵ (ئۆنڵاین) خۆی دروست دەبێت.

3.     ساتی دەستپێکردن و کۆتایی پێهێنانی کۆبوونەوەکە دیاری بکە و ئەگەر پێویستی کرد دەتوانی زانیاری زیاتر بنووسیت.

4.     لە شوێنی بانگهێشتنامە ناوی ئەو کەسانە بنووسە کە دەتەوێت بانگهێشتی کۆبونەوەکەیان بکەیت.

تێبینی

ئەگەر ویستت کەسێکی دەرەوەی ڕێکخراوەکە بانگهێشتی کۆبوونەوەکە بکەیت یان ئەگەر کەسێک تیم بەکارنەهێنێت بتەوێت بانگهێشتی کۆبوونەوەکە بکەیت دەتوانی لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە بانهگێشتنامەی بۆ بنێریت و وەکو میوان دەتوانێ بەشداری بکات.

5.     بۆ بینینی لیستی هەموو ئەو بەشداربووانەی کە کاران لە کۆبوونەوەکە ئەگەر پێویستبوو دەتوانی کاتی پێشنیار کراو یان خشتەی یارمەتیدان ( (Scheduling assistantهەڵبژێرە بۆ دیاریکردنی کاتی زیاتر بۆ کۆبوونەوەکە.

6.     بۆ چۆنەتی ڕێکخستن و تایبەتمەندی شوێنی کۆبوونەوەکە لەژێرەوە ئەو چەناڵە دیاری دەکەیت کە کۆبوونەوەکی تێدا ئەنجام دەدەیت (Select a channel to meet in).

·        بۆ ئەوەی کۆبوونەوەکە تایبەت بێت کرتە لەسەر ئایکۆنی None بکە.

·        چەناڵێک دیاری بکە بۆ ئەوەی کۆبوونەوە لەگەڵ ئەندامەکان بکەیت.

ئەگەر کۆبوونەوەیەکت ئەنجامدا لەناو چەناڵەکەدا پۆست دەبێت لەسەرەوەی چەناڵەکە وەک خانەیەک پیشان دەدرێت. ئەندامانی تیمەکە دەتوانن کاری تێدا بکەن، فایەل بڵاوبکەنەوە یان کۆمێنت زیاد بکەن.