لە ستریمدا دەتوانی بە دوای چەناڵ، گرووپ، خەڵک و ڤیدیۆدا بگەڕێی لە سەرەوەی هەر لاپەڕەیەک لە چوارگۆشەی گەڕان Search .
گەر مۆڵەتت نەبێ بۆ ڤیدیۆیەک، چەناڵێک یان گرووپێک لە ستریمدا یان بەهۆی گەڕانیشەوە دەرناکەوێت.
گەڕان لە ناو ستریمدا
1. وشەیەک یان دەستەواژەیەک لە چوارگۆشەی گەڕاندا Search بنووسە لەسەرەوەی مایکۆسۆفت ستریم. ئینتەر enter لێ بدە یان کرتە لەسەر ئایکۆنی وردبینەکە بکە لە ناو چوارگۆشەکەدا.
2. کلیک لەسەر ڤیدیۆکان، چەناڵەکان یان خەڵکی بکە بۆ ئەوەی ئەنجامی گەڕانەکەت بەرتەسک بکەیەوە.
3. بۆ ڤیدیۆ و چەناڵەکان، ڕیزبەندی بە پێی Sort by بەکاربهێنە بۆ ڕیزبەندیکردنی ئەنجامەکان بۆ ئەوەی دۆزینەوەی ئەوەی بە دوایدا دەگەڕێی ئاسانتر بکەی.
گەڕانی ورد بۆ ئەوەی لە ڤیدیۆیەکدا دەگوترێ
کاتێ بۆ ڤیدیۆ دەگەڕێی، ستریم ڤیدیۆکان دەدۆزێتەوە نەک تەنیا لەسەر بنەمای ناونیشان و ناساندنەکەیان، بەڵکو لەسەر بنەمای ئەوەشەوە کە لە ڤیدیۆکەدا دەگوترێ. لە ئەنجامی گەڕانەکان لەسەر بنەمای قسەکانی ناو ڤیدیۆیەک، دەتوانی باز بدەی ڕێک بۆ ئەو خاڵەی ڤیدیۆکە کە ئەو زانیاریەی هەیە کە تۆ بۆی دەگەڕێی.
1. لە Browse > Videos > Search for videos یان لاکێشەی گەڕان Search لە سەرەوەی ستریمدا، وشەیەک یان دەستەواژەیەک بنوسە کە بۆی دەگەڕێی.
2. کاتێ ئەنجامی گەڕانی ڤیدیۆکەت بینی کە تایم کۆدێکی time code لەگەڵە (بۆ نمونە، @00:10) کلیک لەسەر هەر یەک لە دێڕەکان بکە بۆ لێدانی ڤیدیۆکە لەو کاتە دیاری کراوەوە.
گەڕان لەناو چەناڵێکدا
گەر بۆ ڤیدیۆیەک دەگەڕێی لە چەناڵێکی تایبەتدا، دەتوانی تەنیا لەناو ڤیدیۆکانی ئەو چەناڵەدا بۆی بگەڕێی.
1. بڕۆ بۆ ئەو چەناڵەی کە دەتەوێ لە ناویدا بگەڕێی.
2. لە پەڕەی چەناڵەکە لاکێشەی گەڕانی Search for videos بەکار بهێنە.
گەڕان لەناو گرووپێکدا
گەر بۆ ڤیدیۆیەک دەگەڕێی لە گرووپێکی تایبەتدا، دەتوانی تەنیا لەناو ڤیدیۆکانی ئەو گرووپەدا بۆی بگەڕێی.
1. بڕۆ بۆ ئەو چەناڵەی کە دەتەوێ لە ناویدا بگەڕێی.
2. کرتە لە بەشی ڤیدیۆکان بکە.
3. لە پەڕەی ڤیدیۆکانی گرووپ لاکێشەی گەڕانی Search for videos بەکار بهێنە.