‌پۆلێنکردن و ڕێکخستنی ڤیدیۆکان

‌پۆلێنکردن و ڕێکخستنی ڤیدیۆکان

چەند نموونەیەک سەبارەت بە چۆنەتی ڕێکخستنی گرووپ و چەناڵەکان لە مایکرۆسۆفت ستریم

بە بوونی کۆمەڵێ چەناڵ و گرووپی گشتی دامەزراوەکەت لە مایکرۆسۆفت ستریم، دەتوانی بوارێک دروست بکەی بۆ ڕێکخستن و ڕێگەپێدان بە ڤیدیۆکانت بە شێوەیەک کە لەگەڵ پێویستییەکانتدا بگونجێت. دەتوانی ئەو بیرۆکانەی لەو سیناریۆ و نمونانەی خوارەوە خراونەتە ڕوو بەکار بهێنیت بۆ ڕێکخستنی ڤیدیۆکانت.

گرووپەکان لە ستریمدا هەمان ئەو گرووپانەن کە لە واراندا (مایکرۆسۆفت 365) هەن. کاتێ لە ستریم گرووپێک دروست دەکەیت، ئەمە گرووپێک لە واراندا (مایکرۆسۆفت 365) دروست دەکات کە دەکرێت لە ناو واراندا بەکار بهێنرێت. گەر تۆ پێشتر گرووپگەلێکی واران لە دامەزراوەکاتدا بەکار دەهێنیت لە مایکرۆسۆفت تیمز Microsoft teams، شەیرپۆینت SharePoint، یامەر Yammer، پلانەر Planner و ...هتد، دەتوانی ڕێک هەمان ئەو گرووپانە لە ستریمدا Stream بەکار بێنییەوە.

چەناڵەکان ڕێگەیەکن بۆ ڕێکخستنی ڤیدیۆکان، بەڵام ڕێگەیەک نین بۆ ڕێگەپێدانی بینینی ڤیدیۆکان. چەناڵەکان بۆ خۆیان هیچ ڕێگەپێدانێکیان نییە.

بەشکردنی ڤیدیۆ share بۆ سەرجەم دامەزراوەکە (چەند کەسێک دەتوانێ ڤیدیۆ زیاد بکات، هەموو کەس لە دامەزراوەکەت دەتوانێ بیبینێ)

گرووپێکی گشتی بەکار بهێنە گەر دەتەوێ لە ستریمدا شوێنێک دروست بکەی کە لێیەوە بتوانی لە سەرەوە زانیاری بدەی بە سەرجەم ئەندامانی دامەزراوەکە. 

نمونە:

·        پەیامێک لە بەڕێوەبەری جێبەجێکارەوە یان ئەندامانی دیکەی ڕێبەرایەتییەوە

·        زانیارییەک لە سەرچاوە مرۆییەکانەوە

·        ڕاهێنان بۆ فەرمانبەرانی تازە

تایبەتمەندییەکان:

·        هەموو کەس لە دامەزراوەکەت دەتوانێ ڤیدیۆکان لەو گرووپەدا ببینێت (لە گرووپەکەدا هەبن یاخود نا).

·        تەنیا خاوەنانی گرووپەکە owners دەتوانن ڤیدیۆ زیاد بکەن و دەستکاریان بکەن.

·        دەتوانی ڤیدیۆکان زیاتر ڕێک بخەی بە زیادکردنی چەناڵ لەناو گرووپەکەدا.

سازکردن:

  Off  < شوێن > گرووپ      بەردەستبوون > گرووپی گشتی      ڕێگەدان بە هەموو ئەندامان بۆ ئەوەی ڤیدیۆ زیاد بکەن 

           

 

دەستەیەکی هەماهەنگی سەرانسەری (هەموو کەس لە دامەزراوەکدا دەتوانێ بەشداری بکا و ڤیدیۆ زیاد بکا)

دەشتوانی گرووپێکی گشتی بەکاربێنی گەر دەتەوێ شوێنێک لە ستریمدا دروست بکەی کە بۆ دەستەیەک (team)، بەشێک یان گرووپێکە کە بە لایانەوە ئاساییە کە خەڵکانی درەوەی گرووپەکە ڤیدیۆکانیان ببینێ یان بچنە ناو گرووپەکەوە.

نمونە:

·        دەستەیەک کە لەسەر بوارێک یان پرۆژەیەکی کراوە کار دەکات

·        گرووپێک کە ئارەزوویان لە بابەتێکی دیاریکراو هەیە

·        دەستەیەک یان بەشێک کە خۆشحاڵە بەوەی بۆ سەرجەم دامەزراوەکە کراوە بێت

تایبەتمەندییەکان:

·        هەموو کەس لە دامەزراوەکە دەتوانێ ڤیدیۆ و چانڵەکانی ئەو گروپە ببینێ (ئەو کەسانە بەشێک بن لە گروپەکە یاخود نا).

·         هەموو کەس دەتوانێ بێتە ناو ئەو گروپەوە بێ ڕەزامەندی خاوەنی گروپەکە owner.

·        خاوەنان و ئەندامان دەتوانن ڤیدیۆ بەرز بکەنەوە و دەستکاری ڤیدیۆکان بکەن.

·        دەتوانی ڤیدیۆکان زیاتر ڕێک بخەی بە زیادکردنی چانڵ لەناو گروپەکەدا.

سازکردن:

On < شوێن > گرووپ      بەردەستبوون > گرووپی گشتی      ڕێگەدان بە هەموو ئەندامان بۆ ئەوەی ڤیدیۆ زیاد بکەن

 

 

Companywide light weight curation (هەر کەسێک لە دامەزراوەکەدا دەتوانێت ڤیدیۆ زیاد بکات)

چەناڵێکی گشتی بەکاربهێنە گەر دەتەوێت شوێنێک لە ستریمدا دروست بکەیت کە بۆ ڕێکخستنی ڤیدیۆکانی ئەندامانی دامەزراوەکەیە بە پێی بابەت.

نمونە:

·        بابەتی سەرانسەری دامەزراوەکە

·        ڕێنمایی و ئامۆژگاری کە لە لایەن فەرنبەرانەوە دروستکراون بۆ ئەوەی کارەکەت باشتر بکەیت

·        ڕاهێنانی نافەرمی کە لە لایەن فەرمانبەرانەوە دروستکراوە

تایبەتمەندییەکان:

·        تەنیا ئەو ڤیدیۆیانەی کە (ڕێگە بە هەمووکەس بدە لە دامەزراوەکەتدا ئەم ڤیدیۆیە ببینێ Allow everyone in your company to view this video ) ی دیاری کراوە دەکرێ بۆ ئەو چەناڵە زیاد بکرێن.

·        هەموو کەس لە دامەزراوەکەتدا دەتوانێت ڤیدیۆکانی ئەم چەناڵە ببینێت.

·        هەموو کەس لە دامەزراوەکەدا دەتوانێ ڤیدیۆ زیاد بکا بۆ ئەو چەناڵە یان لای ببات لە ئەو چەناڵە

 

سازکردن:

                         شوێنچەناڵ          جۆر> هەموو دامەزراوەکە

                          

بەشکردنی سەرەوخواری تایبەت (زیادکەری کەم، بینەری زۆر)

گرووپێکی تایبەت بەکار بهێنە گەر دەتەوێ شوێنێک لە ستریمدا دروست بکەی کە بۆ دەستەیەکە یان بەشێکە کە دەیەوێت زانیاری لە چەند کەسێکی کەمی دەستەکە یان بەشەکەدا بەش بکات، بەڵام تەنیا بۆ ئەوانەی کە لە دەستەکە یان بەشەکە دان.

نموونە:

·        ناردنی پەیام لە سەرۆکی بەشەکەوە

تایبەتمەندییەکان:

·        تەنیا ئەندامانی گرووپەکە دەتوانن ڤیدیۆکان و چەناڵەکانی گرووپەکە ببینن.

·        پێویستە خاوەنەکان Owners ڕەزامەندی بدەن وە/یان ئەندامانی نوێ بۆ گرووپەکە زیاد بکەن.

·        تەنیا خاوەنەکانی گرووپەکە دەتوانن ڤیدیۆ بەرز بکەنەوە و دەستکاری بکەن.

·        دەتوانی ڤیدیۆکان زیاتر ڕێک بخەی بە زیادکردنی چەناڵ لەناو گرووپەکەدا.

 

سازکردن:

 

Off < شوێن > گرووپ      بەردەستبوون > گرووپی تایبەت      ڕێگەدان بە هەموو ئەندامان بۆ ئەوەی ڤیدیۆ زیاد بکەن

 

                            

دەستەی هەماهەنگی تایبەت (ڕەزامەندی بۆ پەیوەندیکردن)

دەشتوانی گرووپێکی تایبەت بەکار بهێنی گەر دەتەوێ شوێنێک لە مایکرۆسۆفت ستریمدا دروست بکەی کە بۆ دەستەیەک یان بەشێکە کە شوێنێکی هەماهەنگی پێویستە بۆ ئەو کەسانەی لەناو گروپەکەدان.

نمونە:

·        هەر جۆرێک لە دەستە یان خەڵک

·        ئەو بەش و لقانەی کە تیایاندا هەموو کەس دەتوانێ ڤیدیۆ بەرز بکاتەوە.

تایبەتمەندییەکان:

·        تەنیا ئەندامانی گرووپەکە دەتوانن ڤیدیۆکانی گروپەکە ببینن.

·        پێویستە خاوەنەکان Owners ڕەزامەندی بدەن وە/یان ئەندامانی نوێ بۆ گرووپەکە زیاد بکەن.

·        هەریەک لە خاوەنان و ئەندامانی گرووپەکە دەتوانن ڤیدیۆ بەرز بکەنەوە و دەستکاری بکەن.

·        دەتوانی ڤیدیۆکان زیاتر ڕێک بخەی بە زیادکردنی چەناڵ لەناو گرووپەکەدا.

سازکردن:

On < شوێن > گرووپ      بەردەستبوون > گرووپی تایبەت      ڕێگەدان بە هەموو ئەندامان بۆ ئەوەی ڤیدیۆ زیاد بکەن