دروستکردنی گرووپ و چەناڵ لە مایکرۆسۆفت ستریم
دروستکردنی گرووپ
گرووپەکان لە مایکرۆسۆفت ستریمدا وا دەکەن بتوانی کۆمەڵێ خەڵک دیار بکەی کە دەتەوێ هەماهەنگیان لەگەڵ بکەی و هەروەها کۆمەڵێ سەرچاوەیان بۆ دروست بکەی بۆ ئەوەی بەشی بکەن.
زیادکردنی ئەندامان بۆ گرووپێک ڕاستەوخۆ وا دەکات دەستیان بگات بە ڤیدیۆ و چەناڵەکانی ناو گرووپەکە.
گرووپەکانی مایکرۆسۆفت ستریم هەمان گرووپی وارانن (مایکرۆسۆفت 365). کاتێ گرووپێک لە مایکرۆسۆفت ستریمدا دروست دەکەی ئەمە گرووپێک لە واراندا (مایکرۆسۆفت 365) دروست دەکات کە دەتوانرێ لە هەموو واراندا بەکار بهێنرێ.
دروستکردنی گرووپێکی نوێ
1. لە ستریمدا، بڕۆ بۆ Group>Create
2. لە پەڕەی Create group ، گروپەکەت ناو بنێ و بیناسێنە.
3. لە Access، گرووپی تایبەت Private group یان گرووپی گشتی Public group هەڵبژێرە بۆ ئەوەی دیاری بکەی کە کێ دەتوانێ دەستی بە بابەتەکانی ناو گرووپەکەت ڕابگات.
- گروپی گشتی Public group واتە گرووپەکە و ئەو ڤیدیۆ و چەناڵانەی زیادی دەکەی بۆی لە لایەن هەموو کەسێکی ناو دامەزراوەکەتەوە دەبینرێن.
- گرووپی تایبەت Private group واتە گرووپەکەت تایبەت دەبێت و تەنیا ئەندامانی گرووپەکە دەتوانن ئەو شتانەی لە گرووپەکەدا هەیە بیبینن.
4. لە لاکێشەی زیادکردنی ئەندامان بۆ گرووپ Add group members لە خەڵکی بگەڕێ بۆ ئەوەی ئەندام بۆ گرووپەکەت زیاد بکەی. تەنیا دەتوانی بە تاک ئەندامان زیاد بکەی. گەر دەتەوێ ئەندامێک ببێ بە خاوەنێکی owner گرووپەکە، چوارگۆشەی بەرامبەری لە ستوونی Owner دا دیاری بکە.
5. ڕێگەدان بە هەموو ئەندامان بۆ بەشداریکردن Allow all members to contribute On) یان Off (بکە بۆ ئەوەی ئەوە دیاری بکەی کە ئەندامان بتوانن بەشداری بکەن لە گرووپەکەدا بە زیادکردن و دەستکاری ڤیدیۆ و چەناڵەکان، یان تەنیا بینەری گرووپەکە بن.
تێبینی: ئەو ئامادەکارییە تەنیا لە مایکرۆسۆفت ستریمدا جێبەجێ دەبێ، لە گرووپەکانی واراندا (مایکرۆسۆفت 365) جێبەجێ نابێ کاتێ لە بەرنامەکانی دیکەی واراندا کاریان پێ دەکرێ. |
6. Create لێ بدە.
دروستکردنی چەناڵ
بەشدارانی مایکرۆسۆفت ستریم دەتوانن چەناڵ دروست بکەن بۆ پۆلێنکردن و ڕێکخستنی ڤیدیۆکان.
· چەناڵی سەرانسەری پێویستە ناوێکی ناوازەیان هەبێ لەناو دامەزراوەکەتدا (نابێ ناوەکە دووبارە بێ)
· چەناڵی گرووپەکان پێویستە ناوێکی ناوازەیان هەبێ لەناو گرووپێکدا (نابێ ناوەکە دووبارە بێ لەناو گرووپەکەدا)
· باشتر وایە ناساندنێک و وێنەیەک بۆ چەناڵەکە زیاد بکرێ بۆ ئاوەی خەڵکی ئاسانتر بیدۆزنەوە و بیناسنەوە.
· وێنەی چانڵەکە وا باشە چوارگۆشە بێ. گەر شێوەیەکی دیکە بێ، خۆکارانە وێنەکە دەکرێتە چوارگۆشە.
1. لە بەشی سەرەوەی ستریم بڕۆ بۆ Create > Create a channel
2. لە لاپەڕەی Create Channel دا، ناوێکی ناوازە و ناساندنێک بۆ چەناڵەکەت بنووسە.
3. لە بەشی Channel access دا ئەوە دیاری بکە کە دەتەوێت چەناڵەکەت سەرانسەری بێ companywide channel یان چەناڵی گرووپێک بێ group channel. گەر چەناڵی گرووپت لێ دا ئەوە ناوی ئەو گرووپە بنووسە کە دەتەوێ چەناڵەکەت بەشێک بێ لێی.
تێبینی: ناتوانی جۆری چەناڵەکە بگۆڕی دوای ئەوەی کە دروستت کرد. |
4. وێنەیەکی خوازراوی خۆت بۆ چەناڵەکە دابنێ بۆ ئەوەی ناوازە دەرکەوێ.
5. Create لێ بدە.
گەڕانەوە بۆ چەناڵەکانت
پاش ئەوەی چەناڵەکەت دروست کرد، دەتوانی سەردانی چەناڵەکانت بکەی لە My content< My chanels.