بەرزکردنەوەی ڤیدیۆ

بەرزکردنەوەی ڤیدیۆ 

بەرزکردنەوەی ڤیدیۆ لە مایکرۆسۆفت ستریمدا Microsoft stream ئاسانە و هەر کەسێک دەتوانێ بیکات

 

دەست بە بەرزکرنەوەی ڤیدیۆکان بکە

کرتە (کلیک) لەسەر ئایکۆنی بەرزکردنەوە بکە  لە سەرەوەی هەر لاپەڕەیەک یان ڕێک ڤیدیۆکە بۆ ناو یەک لە گرووپەکانت یان چەناڵەکانت ڕابکێشە و لەوێدا دایبنێوە. دەتوانی لە یەک کاتدا چەند ڤیدیۆیەک بەرز بکەیتەوە و تەنانەت دەتوانی کار لەسەر مایکرۆسۆفت ستریم بکەیت لە کاتێکدا ڤیدیۆکانت لە پاشخاندا بەرز دەبنەوە.

چەند بژارەیەک هەیە بۆ بەرزکردنەوەی ڤیدیۆ. لەسەر بنەمای ئەوەی لە کوێوە دەست بە بەرزکردنەوەی ڤیدیۆکان دەکەی، شێوازی ڕێپێدانی خۆکار بۆ ڤیدیۆکان دادەنرێت، بەڵام هەمیشە دەتوانی دواتر گۆڕانکاری لە ڕێگەپێدانەکاندا بکەیت.

 

بەرزکرنەوە لە هەر لاپەڕەیەکدا

بۆ بەرزکرنەوە لە هەر لاپەڕەیەکدا:

1. لە پێگەی مایکرۆسۆفت ستریم، Create > Upload a video  لێ بدە یان ئایکۆنی بەرزکردنەوە لە سەرەوەی navigation bar کە لێ بدە.

2. ڤیدیۆکە ڕاکیشە و دایبنێوە یان فایلی ڤیدیۆکە لە کۆمپیوتەرەکەتەوە یان ئامێرەکەتەوە هەڵبژێرە.

 

 

 

بۆ بەرزکرنەوەی ڤیدیۆ لە لاپەڕەی ڤیدیۆکان

1. لە پێگەی مایکرۆسۆفت ستریم،  Videos <  My content لێ بدە لە سەرەوەی navigation bar.

2. ڤیدیۆکە ڕاکیشە و دایبنێوە یان فایەلی ڤیدیۆکە لە کۆمپیوتەرەکەتەوە یان ئامێرەکەتەوە هەڵبژێرە.

 

  

 

ڕاستەوخۆ بۆ گرووپێک یان چەناڵێک بەرز بکەرەوە: 

بۆ بەرزکردنەوە بۆ گروپێک:

1. لە پێگەی مایکرۆسۆفت ستریم، لە گرووپێک بگەڕێ کە بەشداری تیایدا.

2.  دووگمەی Upload video  لێ بدە لە navigation bar ی گرووپەکە یان ڤیدیۆکان ڕابکێشە و دایان بنێوە کاتێ لە تابی Highlights  یان Videos  ی گرووپەکەدای.

    

 

 

بۆ بەرزکردنەوە بۆ چەناڵێک:

1.   لە پێگەی مایکرۆسۆفت ستریم، بڕۆ چەناڵێک کە دەتوانی بەشداری تێدا بکەی

2. کلیک لەسەر Select more files بکە یان ڕاستەوخۆ ڤیدیۆ ڕابکێشە و لە چەناڵەکە دایبنێوە.

 

 

 

 

دەستکاریکردنی مێتادەیتا (Metadata)

لە کاتێکدا ڤیدیۆکەت بەرزدەبێتەوە، دەتوانی مێتادەیتای Metadata ڤیدیۆکە پڕ بکەیتەوە بۆئەوەی دۆزینەوەی ئاسانتر بێت.

زانیارییەکان Details

ناونیشان و ناساندن Title & Description

ناونیشان و ناساندنی ڤیدیۆکە پڕ بکەرەوە بۆ ئەوەی زانیاری تەواو بدەی بە بینەرانت لەسەر ڤیدیۆکە. لە بەشی ناساندندا description، دەتوانی ئەوانەی خوارەوە زیاد بکەی بۆئەوەی ڤیدیۆکەت سەرنجڕاکێشتر بکەی:

·         کۆدی کات Time codes (کاژێر:خولەک:چرکە) (H:MM:SS)  - دەتوانی ناوەڕۆکێکی سەرنجڕاکێش بۆ ڤیدیۆکەت دروست بکەی بە نووسینی کۆدی کات Time codes خاڵە سەرنجڕاکێشەکان لە ڤیدیۆکەدا. بینەران دەتوانن کرتە لەسەر ئەو کۆدی کاتانە Time codes بکەن بۆ ئەوەی ڕێک بچنە سەر ئەو کاتە لە ڤیدیۆکەدا.

·         #هاشتاگ #Hashtags : #هاشتاگ زیاد بکە بۆ بەشی ناساندنی ڤیدیۆکە بۆ ئەوەی چەند ڤیدیۆیەک بە یەکەوە ببەستیتەوە. بینەران دەتوانن کرتە لەسەر #هاشتاگەکان بکەن و ئەو ڤیدیۆیان ببینن کە هەمان تاگیان هەیە.

·         لینک – ناونیشانی پێگەیەک لە بەشی ناساندندا دابنێ، بەو هۆیەوە بینەرانت دەتوانن کرتە لەسەر لینکەکە بکەن بۆ کردنەوەی لە پەڕەیەکی نوێدا.

 

زمانی ڤیدیۆکە

ئەو زمانە دیاری بکە کە لە ڤیدیۆکەدا قسەی پێ دەکرێ. ئەوە وا دەکات ژێرنووسی خۆکار بۆ ئەو زمانەنە دروست ببێ کە پشتگیری کراون. سەرەڕای ئەوە، ئەو کەسانەی مۆڵەتیان هەیە دەتوانن ڤیدیۆکەت بدۆزنەوە لەسەر بنەمای ئەو قسانەی لە ڤیدیۆکەدا دەکرێن.

 

وێنەی سەر ڤیدیۆ Thumbnails

وێنەی خۆکار بۆ ڤیدیۆکە دروست دەبێ پاش ئەوەی بەرز کرایەوە. کاتێ چەند وێنەیەک لە ڤیدیۆکەوە دروست بوون، یەکیان هەڵبژێرە بۆ ئەوەی گوزارشت لە ڤیدیۆکە بکات یان خۆت وێنەیەکی خۆت بەرز بکەرەوە.