ناساندن

مایکرۆسۆفت ستریم Microsoft stream چییە؟

مایکرۆسۆفت ستریم خزمەتگوزارییەکی ڤیدیۆییە کە لە ڕێگەیەوە خەڵکی ناو دامەزراوەکەت دەتوانن بە پارێزراوی ڤیدیۆ بەرز بکەنەوە، ببینن و بەشی بکەن. لە ڕێیەوە دەتوانی ڤیدیۆی تۆمارکراوی وانەکانت، کۆبوونەوەکانت، پێشکەشکارییەکانت، فێرکارییەکانت و هەر ڤیدیۆیەکی دیکە کە هەماهەنگی ناو دامەزراوەکەت ئاسانتر دەکات، بەش بکەیت. هەروەها مایکرۆسۆفت ستریم ڕێگە دەدات بە نووسینی لێدوان (کۆمێنت) لەسەر ڤیدیۆکان دەشتوانی لەناو لێدوانەکانتدا ئاماژە بۆ کاتێکی دیاریکراو بکەی لە ناو ڤیدیۆکەدا کە لە ڕێیەوە هاوکارەکانت ڕاستەوخۆ دەتوانن لەو کاتەوە ڤیدیۆکە ببینن.

 

مایکرۆسۆفت ستریم خزمەتگوزارییەکی ڤیدیۆیی پارێزراوە بۆیە دەتوانی ئەوە دیاری بکەی کە کێ ناوەڕۆکی ڤیدیۆکەت دەبینێ و لەگەڵ کێدا لە ناو دامەزراوەکەتدا بەشی دەکەیت.

مایکرۆسۆفت ستریم ڕێگەشت دەدا بە ڕێکخستنی ڤیدیۆکانت بۆ ناو چانڵ و گروپەکان بۆئەوەی دۆزینەوەیان ئاسانتر بێت. مایکرۆسۆفت ستریم لەگەڵ بەرنامەکانی دیکەی واراندا وەک Teams, SharePoint, OneNote, and Yammer دا زۆر باش کار دەکات و ڕێگەی زیاتر دەخاتە بەر دەست بۆ دۆزینەوەی بابەتی پەیوەندیدار.

دەست بە مایکرۆسۆفت ستریم بکە و لە ماوەیەکی کەمدا لەسەر هەموو ئامێرەکانت و لە هەر شوێن و کاتێکدا ڤیدیۆکان ببینە. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر بابەتێکی دیاریکراو، خشتەی ناوەڕۆک ببینە.

 

دەست بە مایکرۆسۆفت ستریم بکە؛

ئەپەکانی واران (مایکرۆسۆفت 365) بکەرەوە لە، هەموو ئەپەکان All apps هەڵبژێرە و دواتر ستریم Stream هەڵبژێرە، یان ئەم لینکە لێ بدە stream.microsoft.com و بە هەژماری وارانت بچۆ ناوەوە.

ڤیدیۆی زۆر لێدراو

لە سەری سەرەوەی پەڕەی ماڵەکەت home page، هەندێ لە ڤیدیۆ زۆر سەیرکراوەکانی دامەزراوەکەت نیشان دەدات. ئەمانە بەربڵاوترین ئەو ڤیدیۆیانەن کە هاوکارەکانت سەیریان دەکەن، لایکیان like دەکەن و لێدوانیان comment لەسەر دەنووسن. دەتوانی کرتە (کلیک) لەسەر یەکێک لەو ڤیدیۆیانە بکەیت و سەیر بکەی بۆ ئەوەی ئاگاداری بابەتەکان بی.

 

شریتی گەڕان navigation bar

navigation bar لە سەرەوەی هەر پەڕەیەکی ستریم ئاسانکاری دەکا بۆت بۆ دۆزینەوەی ڤیدیۆ، چەناڵ یان گرووپ، دروستکردنی بابەتی تازە یان گەڕان بە دوای بابەتدا. هەروەها دەتوانی بەکاری بهێنی بۆ بانگهێشتکردنی هاوکارەکانت، داوای یارمەتیکردن یان پێدانی فیدباک بە مایکرۆسۆفت بە بەکارهێنانی ئایکۆنە بچوکەکەی لای چەپ.

 

بۆ دەستکەوتنی زانیاری زیاتر، سەیری ئەم وتارانەی خوارەوە بکە:

  

بانگهێشتکردنی هاوکارەکانت

 

مایکرۆسۆفت ئەو کاتە زۆر سەرنجڕاکێشە کاتێ هاوکارەکانیشت بەکاری دەهێنن. هاوکارەکانت بانگهێشت بکە لە شریتی گەڕانەکە یان بە کرتەکردن لەسەر نۆتیفیکەیشنەکە notification. بە بانگهێشتکردنی هاوکارەکانت، وا دەکەی کە بتوانن ئەو ڤیدیۆیانە ببینن کە پێشتر بەرزت کردوونەتەوە و دەرفەتیان دەدەیتێ کە ئەوانیش ڤیدیۆی خۆیان بەرز بکەنەوە و لەگەڵ تۆدا بەشی بکەن. بۆ زانیاری زیاتر، سەیری بانگهێشتی هاوکاران بکە.

 

لیستی تەماشاکردن

 

ئەو بەشە تەنیا ئەو کاتە بە دیار دەکەوێت کە تۆ ڤیدیۆت لە لیستی تەماشاکردن دانابێت. لیستی تەماشاکردن ڕێگەیەکی گونجاوە بۆ تۆمارکردنی ئەو ڤیدیۆیانەی کە دەتەوێت لە کاتێکی دیکەدا سەیریان بکەیت. ئەم ڤیدیۆیانە دەشێت ئەوانە بن کە تۆ دەتەوێت سەیریان بکەیت بەڵام لە ئێستادا کاتت نییە یان ئەو ڤیدیۆیانەی کە دەتەوێت دووبارە سەیریان بکەیتەوە. بۆ زیادکردنی هەر ڤیدیۆیەک بۆ لیستی تەماشاکردن، کلیک لەسەر Add to watchlist بکە.

 

چەناڵە فۆڵەوکراوەکان

چەناڵ ڕێگەیەکی زۆر باشە بۆ ڕێکخستنی بابەتەکان. بۆ ئاگاداربوونی بەردەوام لەو ڤیدیۆیانەی کە بۆ چەناڵێک زیاد دەکرێن یان بۆ تۆمارکردنیان بۆ ئەوەی دواتر سەیریان بکەیت دەتوانی فۆڵەوی چەناڵێک بکەیت. گەر دوای چانڵێک کەوتی، لە بەشی home page دەتوانی ئەو ڤیدیۆیانە ببینی کە بۆی زیاد کراون یان ئەو چەناڵانە بە ئاسانی بدۆزیتەوە کە دوایان کەوتوویت. گەر چیدی ئارەزووت لە چەناڵێک نییە، بۆ ئەوەی چیدی دوای نەکەویت، کلیک لە Following بکە.

 

 

ڤیدیۆ زۆر سەیرکراو و چەناڵە بەربڵاوەکان

 

  

 

لە ژێرەوەی پەڕەی ماڵەوە home هەندێ ڤیدیۆی زۆر سەیرکراو و چەناڵی بەربڵاوی دیکە دەبینی. ڤیدیۆ زۆر سەیرکراوەکان بە ژمارەی بینین، لایک و کۆمێنت دیاری دەکرێن. ئەوان ڕێگەیەکی گونجاون بۆ ئاگاداربوون لەوەی کە چی زۆر بەربڵاوە لە دەزگاکەتدا. چەناڵە بەربڵاوەکان ئەوانەن کە زۆر جێی سەرنجی هاوکارەکانتن.