دروستکردنی پەخشی ڕاستەوخۆ

دروستکردنی پەخشی ڕاستەوخۆ لە مایکرۆسۆفت ستریمدا

ڕێکخستنی پەخشێکی ڕاستەوخۆ

1. لە ستریم، بڕۆ بۆ  Create >Live event

2.  خشتەی زانیارییەکان پڕ بکەرەوە کە ناو، ناساندن و کاتی پەخشەکە لەخۆ دەگرێت. دەتوانی وێنەیەکیش بەرز بکەیتەوە وەک نیشانەی پەخشەکە بۆ ئەوەی بەکارهێنەران دەتوانن بیبینن.

تێبینی بکە کە لە کاتێکدا زانیارییەکان پڕ دەکەیتەوە، پەڕەیەکی خۆکار دروست دەبێت بۆ ئەوەی بەکارهێنەران زانیاری سەبارەت بە پەخشەکە بزانن بەر لەوەی دەست پێ بکات.

3.  بەشی ڕێگەپێدان permissions لێ بدە و ئەوە دیاری بکە کە دەتەوێ کێ ڤیدیۆکە ببینێ و لە چ گرووپێکدا نیشان بدرێ.

 

4.  دەشتوانی خوازیارانە چەند بژارەیەکی دیکە لە بەشی بژارەکان دیاری بکەی. زۆربەی بژارەکان ئەو کاتە بەکار دەبن کە پەخشەکە کۆتایی دێ و دوای گواستنەوە لە پەخشی ڕاستەوخۆوە بۆ سەر داواکاری.

5.  Save هەڵبژێرە. بە هەڵبژاردنی Publish now ئەوانەی کە ڕێگەت پێ داون ڤیدیۆکە ببینن، دەتوانن پەڕەی پەخشەکە ببینن، بەڵام ئەو پەڕەیان نیشان دەدرێ کە خۆکارانە دروست بووە بەر لەوەی دەست بە پەخشەکە بکەی.

 

پەخشە ڕاستەوخۆکەت دەست پێ بکە

 

1.  کاتێ پەخشەکە پاشەکەوت دەکەی، RTMP server ingest URL  بە دەست دەهێنی لە بەشی encoder setup. ئینکەودەرێک encoder لە لیستەکە هەڵبژێرە، یان ئەوە هەڵبژێرە کە خۆت ڕێکی دەخەی.

 

 

2.  بۆ دامەزراندنی ئینکەودەرێک Encoder، Start setup لێ بدە، ڕەنگە ماوەیەک بخایەنێت بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی دامەزراندنەکە.

3.  کاتێ دامەزراندنەکە ئامادە بوو، server ingest URL کۆپی بکە بۆ دەستپێکی ناردنی encoder  ڕاستەوخۆکە بۆ مایکرۆسۆفت ستریم.

4.  کاتێ لە دامەزراندنی پەخشەکە بویتەوە و توانیت preview کە بینیت، Start event لێ بدە. گەر پێشتر پەخشەکەت بڵاو نەکردووەتەوە publish، ستریم خۆکارانە بڵاوی دەکاتەوە کاتێ دەستت بە پەخشەکە کرد.

پاش ئەوەی پەخشەکە دەست پێ دەکات، ئامادەبووان دەتوانن پەخشەکە ببینن.

 

5.        کاتێ لە پەخشەکە تەواو بوو، End event  لێ بدە لە خوارەوەی ڤیدیۆکە. ئەمە پەخشەکە کۆتایی پێ دێنێت و بابەتەکە ڕاستەوخۆ بەردەست دەبێت وەک ڤیدیۆ.