کارکردی Pivot

 

Create a PivotTable to analyze worksheet data

«خشتەی یڤۆت تەیبڵ» دروست بکە بۆ شیکردنەوەی داتای لاپەڕەی کارەکەت:

 

PivotTable ئامرازێکی نایاب و خێرایە بۆ ژماردن، پوختەکردن و شیکردنەوەی داتاکان کە ڕێگەت پێدەدات بەراوردەکان، نموونەکان و ئاڕاستەکان لە داتاکەتدا ببینیت.

پێکهێنانی PivotTable

١. ئەو خانانە دیاری بکەکە دەتەوێ PivotTable ی تێدا دروست بکەی.

تێبینی: نابێت داتاکەت هیچ ڕیز و ستوونێکی بەتاڵی هەبێت، پێویستە تەنها یەک ڕیزی سەردێری هەبێت.

٢.Insert  پاشان    PivotTableدابگرە.

 

٣. لە ژێر Choose the data that you want to analyze، Select a table or range دابگرە.

 

٤. لەبەشی Table/Range جەخت بکەرەوە لە مەودای خانەکە.

٥. لە ژێر Choose where you want the PivotTable report to be placed ، New worksheet دیاری بکە. بۆ ئەوەی   PivotTableـەکە لە ۆرکشیتێکی نوێ یاخود ۆرکشیتی بەردەستدا بێت، پاشان ئەو شوێنە دیاری بکە کە دەتەوێ   PivotTableـەکەی تێدا دەربکەوێ.

٦. Ok دابگرە.

 

Building out your PivotTable

 

١. بۆ زیادکردنی خانەیەک بۆ پیڤۆت تەیبلەکەت، ناوی ئەو خانەیە دیاری بکە لە چوارچێوەی PivotTables Field 

تێبینی، خانە دیاریکراوەکان زیادکراون بۆ ناوچە گریمانەییەکان:

خانە ناژمارەییەکان زیادکراون بۆ ڕیزەکان Rows، ڕێکەوت و کات بە پێی پلە زیادکراون بۆ ستوونەکان Columns و خانە ژمارەییەکان زیادکراون بۆ بەهاکان (values).

 

٢. بۆ گواستنەوەی خانەیەک لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی دیکە خانەکە ڕاکێشە بۆ ناوچەی مەبەست.