ڕیز و ستوونەکان

ڕیز و ستوونەکان دابنێ یان بسڕەوە:

داخوونکردن و سڕینەوەی ڕیزەکان و ستوونەکان بۆ ڕێکخستنی لاپەڕەی کارەکەتە بە باشرین شێوە.

تێبینی: مایکرۆسۆفت ئێکسڵ سنووری ستوون و ڕیزی هەیە:  16,384 ستوونی پان و 1,048,576 ڕیزە بەرزەکانی هەیە.

ستوونێک دابنێ یان بیسڕەوە:

١. خانەیەک هەڵبژێرە لە ناو ستوونەکە پاشان بڕۆ بۆ ناو

  Home > Insert > Insert Sheet Columns یان Delete Sheet Columns.

Insert یان Delete  ٢. بە شێوەیەکی جێگرەوە کرتەی لای ڕاست بکە لە سەرەوەی ستوونەکە پاشان

دابگرە.

ڕیزێک دابنێ یان بیسڕەوە:

١. خانەیەک هەڵبژێرە لە ناو ستوونەکە پاشان بڕۆ بۆ ناو

  Home > Insert > Insert Sheet Rows یان Delete Sheet Rows.

.Insert یان Delete ٢. بە شێوەیەکی جێگرەوە کرتەی لای ڕاست بکە لەسەر ژمارەی ڕیز، پاشان

دابگرە.

 

بژاردەکانی فۆرمات:

کاتێک ڕیزێک یان ستوونێک دیاری دەکەیت کە فۆرماتی جێبەجێ کراوە، ئەو فۆرماتە دەگوازرێتەوە بۆ ڕیز یان ستوونێکی نوێ کە داخوونی دەکەیت، ئەگەر ناتەوێ فۆرماتەکە جێبەجێ بکەی دەتوانی دوگمەیInsert option  دابگری دوای ئەوەی داخوونی دەکەیت و یەکێک لە بژاردەکان هەڵبژێرە بەو شێوەیەی خوارەوە:

 

 

 

ئەگەر دوگمەی داخوونکردنی بژارەکان دیارنەبوو، بڕۆ بۆ بەشی File > Options > Advanced >پاشان لە گروپدا Cut, copy and paste بکە پاشان بژاردەی Show Insert Options buttons  بدۆزەوە.