خانەکان

 

  

Move or copy cells and cell contents

 گواستنەوە یان لەبەرگرتنەوەی خانەکان یان ناوەڕۆکی خانەکان:


Cut, Copy وPaste بەکاربهێنە بۆ گواستنەوە یان لەبەرگرتنەوەی خانەکە یان لەبەرگرتنەوەی ناوەڕۆکێکی تایبەت یان تایبەتمەندییەکان لە خانەکاندا. بۆ نموونە: لەبەرگرتنەوەی بەهای ئەنجامی هاوکێشە بەبێ لەبەرگرتنەوەی هاوکێشەکە،یان لەبەرگرتنەوەی تەنها هاوکێشەکە.

کاتێک خانەیەک دەگوێزیتەوە یان کۆپی دەکەیت، ئێکسل خانەکە دەجولێنێت یان کۆپی دەکات. هاوکێشەکان و بەها ئەنجامەکان، فۆرماتی خانەکە و سەرنجەکان لەخۆ دەگرێت.

دەتوانیت خانەکە بجوڵێنیت لە ئێکسل بە ڕاکێشان و هێنانەخوارەوەی یان بەکارهێنانی فەرمانەکانی بڕین و چەسپاندن.

* خانەکە بجوڵێنە بە ڕاکێشان و هێنانە خوارەوەی.

١. خانەکە یان مەودای خانەکە دیاری بکە کە دەتەوێت بیگوێزیتەوە یان کۆپی بکەیت.

٢. ئاماژە بکە بۆ سنووری هەڵبژێردراو.

٣. کاتێک نیشاندەرەکە دەبێتە نیشاندەری گواستنەوە ، خانەکە یان مەودای خانەکان ڕابکێشە بۆ شوێنێکی دیکە.

* خانەکان بجوڵێنە بە بەکارهینانی بڕین و لکاندن (cut+paste)

١. خانەکە یان مەودای خانەکە دیاری بکە.

٢.Home  دیاری بکە، پاشانcut   یان Ctrl + X. دابگرە.

٣. خانەیەک دیاری بکە لەو شوێنەی دەتهەوێ داتاکە بگوازیتەوە.

٤.Home  دیاری بکە، پاشانpaste    یان Ctrl + V دابگرە.

 

کۆپیکردنی خانەکان لە لاپەڕەی کارەکەت بە بەکارهێنانی فەرمانەکانی کۆپیکردن و لکاندن.

١. خانەکە یان مەودای خانەکە دیاری بکە.

٢.  Copy دەستنیشان بکە یان Ctrl + C دابگرە.

٣.  Paste دەستنیشان بکە یان  Ctrl + V دابگرە.

 

* گواستنەوە یان کۆپیکردنی خانەکان

١. ئەو خانانە دیاری بکە، کەدەتەوێ بیگوێزیتەوە یان کۆپی بکەیت.

٢. لەسەر تابیHome  لە بەشی Clipboard یەکێک لەمانەی خوارەوە بکە:

 

 

بۆ گواستنەوەی خانەکان کرتە لەسەر بکە لەسەرcut    یان دەتوانی Ctrl + X دابگرە *

* بۆ کۆپی کردنی خانەکان کرتە لەسەرCopy     یان دەتوانی Ctrl + C دابگرە.

٣. خانەی سەرووی لای چەپ دیاری بکە لە بەشیPaste .

تێبینی: بۆ گواستنەوە یان کۆپیکردنی دەستنیشانکراوێک بۆ لاپەرەی کار یان وۆرکبوکێکی جیاواز، کرتە بکە لە تابی لاپەڕەی کارێکی دیکە یان بگۆڕە بۆ وۆرکبوکێکی دیکە و پاشان خانەی سەرووی لای چەپی بەشی چەسپاندن هەڵبژێرە.

٤. لەسەر تابی Home  لەبەشی  Clipboard کرتە بکە لەسەر Paste . یان دەتوانی Ctrl + V دابگرە.

 

تێبینیەکان:

* ئێکسل سنووری جوڵاوی ئەنیمەیشن لە دەوروبەری خانەکان نیشان دەدات کە بڕدران یان کۆپی کران بۆ هەڵوەشاندنەوە سنوری گواستنەوەیESC  دابگرە.

* ئێکسل داتای بەردەست لە ناوچەی چەسپاندن جێگۆرکێ دەکات کاتێک تۆ خانەکان دەبڕیت و دەیچەسپێنی بۆ گواستنەوەیان.

* بۆ هەڵبژاردنی بژاردەیەکی دیاریکراو کاتێک خانەکان Paste دەکەین دەتوانی کرتە لەسەر تیرەکە بکەی لە خوارەوەیpaste   ، پاشان کرتە بکە لەسەر ئەو هەڵبژاردنەی کە دەتەوێ. بۆ نمونە دەتوانی کرتە لەسەرpaste Special  یانPicture  بکەیت.

* بە گریمانەیی، ئێکسل دوگمەی بژاردەی لکاندنpaste option  لەسەر لاپەرەی کار پیشان دەدات بۆ ئەوەی بژارەی تایبەتت پێ بدات کاتێک خانەکان دەچەسپێنی، وەک Keep Source Formatting، ئەگەر ناتەوێ ئەم دوگمەیە نیشان بدەی هەرجارێک کە خانەکان دەلکێنی، دەتوانی ئەم هەڵبژاردنە بکوژێنیتەوە کرتە بکە لەسەر تابیfile ، دواتر کرتە بکە لەسەر بژاردەکان options لە پۆلێنیAdvanced  لە ژێر Cut, Copy, and Paste  سندوقی پشکنینی Show Paste Options button when content is pasted  بسڕەوە.

 

گواستنەوە یان کۆپی کردنی خانەکان بە بەکارهێنانی ماوس:

بە گریمانە، دەستکاریکردنی ڕاکێشان و دانان drag-and-drop دانراوە بۆ ئەوەی بتوانیت مشکەکە بەکاربهێنیت بۆ گواستنەوە و کۆپی کردنی خانەکان.

١. خانەکان یان مەودای خانەکان دیاری بکە کە دەتەوێ بیگوێزیتەوە یان کۆپی بکەیت.

٢. یەکێک لەمانەی خوارەوە بکە:

* بۆ گواستنەوەی خانەیەک یان مەودایەک لە خانەکان، ئاماژە بکە بۆ سنووری هەڵبەژێردراو، کاتێک ئاماژەکارەکە دەبێتە ئاماژەکاری گواستنەوە      خانەکە یان مەودای خانەکان ڕابکێشە بۆ شوێنێکی دیکە.

* بۆ کۆپیکردنی خانەیەک یان مەودایەک لە خانەکانCtrl  دابگرە لە کاتێکدا ئاماژە بە سنووری دەستنیشان کردن دەکەیت، کاتێک ئاماژە کارەکە دەبێتە ئاماژەکاری کۆپی خانەکە یان مەودای خانەکان ڕابکێشە بۆ شوێنێکی دیکە.

 تێبینی: شوێنی داتای بەردەست لە ناوچەی چەسپاندن دەگۆڕێتەوە، کاتێک خانەکان دەگوێزێتەوە.

کاتێک خانەکان کۆپی دەکەیت، سەرچاوەی خانەکە بە ئۆتۆماتیکی ڕێکبخە. بەڵام کاتێک خانەکە دەگوازیتەوە سەرچاوەی خانەکە هەموار ناکرێت و ناوەڕۆکی ئەو خانانە و هەر خانەیەک کە ئاماژەی بۆ دەکات لەوانەیە وەک هەڵەی نیشاندەر پیشان بدرێ. لەم حاڵەتەدا پێویستە سەرچاوەکان بەدەستی ڕێکبخەیت، ئەگەر ناوچە کۆپی کراوەکان، خانە شارەوەکان و ڕیزەکان یان ستوونەکان بگرێتەوە، ئێکسل کۆپیان دەکات، لەوانەیە پێویستت بە شاردنەوەی داتا هەبێ بە شێوەیەکی کاتی کە ناتەوێ بەشداریان پێ بکەیت کاتێك زانیاری کۆپی دەکەیت.

 

خانە گوێزراوەکان یان کۆپیکراوەکان بخە نێوان خانەکانی بەردەست

١. خانەیەک یان مەودای خانەیەک دیاری بکە کە ئەو داتایە لە خۆ دەگرێت کە دەتەوێ بیگوێزیتەوە یان کۆپی بکەیت.

٢. لەسەر تابیHome  لەبەشی Clipboard یەکێک لەمانەی خوارەوە بکە:

 

* بۆ گواستنەوەی خانەکان کرتە لەسەر بکە لەسەرcut    یان دەتوانی Ctrl + X دابگرە.

* بۆ کۆپی کردنی خانەکان، کرتە لەسەرCopy    یان دەتوانی Ctrl + C دابگرە.

٣. کرتەی لای ڕاست بکە لەسەر خانەی سەرووی لای چەپی ناوچەی چەسپاندن، پاشان کرتە لەسەر Insert Cut Cells یان Insert Copied Cells.

تێبینی: بۆ گواستنەوە یان کۆپیکردنی دەستنیشانکراوێک بۆ لاپەڕەی کار یان وۆرکبوکێکی جیاواز کرتە بکە لەسەر خشتە بەندی tab لاپەرەی کاری یان بیگۆڕە بۆ وۆرکبوکێکی دیکە، پاشان خانەی سەرووی لای چەپی ناوچەی چەسپاندن هەڵبژێرە.

٤. لە چوارگۆشەی ئاخافتن لە بەشی Insert Paste کرتە لەو ئاراستەیە بکە کە دەتەوێ خانەکانی دەوروبەر بگۆڕیت.

تێبینی: ئەگەر هەموو ستوونەکان و ڕیزەکان داخوون بکەیت ڕیز و ستوونەکانی دەوروبەر دەگۆڕدرێنەوە بۆ خوارەوە و بۆ لای چەپ.

 

کۆپی کردنی تەنها خانە بینراوەکان:

ئەگەر هەندێک لە خانەکان، ڕیزەکان یان ستوونەکان لەسەر لاپەرەی کار پیشان نەدران، ئەوا تۆ بژاردەی کۆپیکردنی هەموو خانەکان یان تەنها خانە بینراوەکانت هەیە. بۆ نموونە، دەتوانی تەنها کۆپیکردنی کورتەی داتای پیشاندراو لەسەر لاپەرەی کاری سەرەدێڕ هەڵبژێریت.

١. ئەو خانانە دیاری بکە کە دەتەوێ کۆپیان بکەی.

٢. لە تابیHome  لەبەشیEditing  کرتە لەسەر Find & Select و پاشان Go To Special بکە.

 

٣. لەژێر select کرتە لەسەر Visible cells only و پاشانOk  بکە،

٤. لە تابیHome  لەبەشی Clipboard کرتە لەسەر  copy بکە. یان دەتوانی Ctrl + C دابگرە.

 

٥. خانەی سەرووی لای چەپی دیاری بکە لە ناوچەی چەسپاندن.
تێبینی: بۆ گواستنەوە یان کۆپیکردنی دەستنیشانکراوێک بۆ لاپەرەی کار یان  وۆرکبوکێكی جیاواز، کرتە بکە لە تابی لاپەڕەی کارێکی دیکە یان بگۆرە بۆ وۆرکبوکێکی دیکە پاشان خانەی سەرووی لای چەپی ناوچەی چەسپاندن هەڵبژێرە.

٦. لە تابی Home لە بەشی Clipboard کرتە لەسەر paste  بکە یان Ctrl + V دابگرە.

ئەگەر کرتە لەسەر تیرەکە بکەیت لە خوارەوەی چەسپاندن، دەتوانیت لەچەند بژاردەی چەسپاندن هەڵبژێریت بۆ جێبەجێ کردنی لەسەر هەڵبژاردنەکەت.

ئێکسل داتا کۆپیکراوەکان دەچەسپێنێ بۆ ڕیزە لەدوای یەکەکان یان ستوونەکان ئەگەر ناوچەی چەسپاندن خانە ئاسۆیی یان ستوونیە شاراوەکانی تێدایە، لەوانەیە پێویست بکات ناوچەی چەسپاندن دیاربخەی بۆ بینینی خانە کۆپیکراوەکان.

- کاتێک داتا شاراوەکان یان فلتەرکراوەکان کۆپی دەکەی یان دەیچەسپێنیە سەر بەرجەستەکراوێکی دیکە یان نموونەیەکی دیکەی ئێکسل تەنها خانە بینراوەکان کۆپی دەکات.

ڕێگە نەدان بە خانە بەتاڵکراوە کۆپیکراوەکان لە جێگرتنەوەی داتا:

١. دیاریکردنی مەودای خانەکان کە خانەی بەتاڵی تێدایە.

٢. لە تابی Home  لەبەشی Clipboard کرتە لەسەر   copy بکە. یان دەتوانی Ctrl + C دابگرە.

٣. خانەی سەرووی لای چەپی دیاری بکە لە ناوچەی چەسپاندن.

٤. لە تابی Home لەبەشی Clipboard کرتە بکە لەسەر تیرەکە لە خوارەوەیpaste ، پاشان کرتە لەسەرpaste special  بکە.

٥. سندوقی هەڵبژاردنی Skip blanks  دەستنیشان بکە.

 

گواستنەوە یان کۆپیکردنی تەنها پێکهاتەکانی خانەیەک :

١. دوو کرتە بکە لەسەر ئەو خانەیەی کە زانیاریەکە لەخۆ دەگرێت کە دەتەوێت بیگوێزیتەوە یان کۆپی بکەیت.

تێبینی: بەشێوەیەکی بنچینەیی دەتوانیت بە دووکرتە کردن داتای خانەکە ڕاستەوخۆ لە خانەکە بژار بکەیت و دیاری بکەیت، هەروەها دەتوانیت داتای خانەکە  هەروەها دەتوانیت داتای خانەکە لە میلی هاوکێشەدا بژارە بکەیت و دیاری بکەیت.

٢. لە خانەکە ئەو پیتانەی دەتەوێت بیگوێزیتەوە یان کۆپی بکەیت، دەستنیشانی بکە.

٣. لەسەر تابیHome  لەبەشی Clipboard یەکێک لەمانەی خوارەوە بکە:

٤. *بۆ گواستنەوەی دەستنیشان کراوەکە کرتە لەسەر بکە لەسەر cut    یان دەتوانی Ctrl + X دابگرە.

* بۆ کۆپی کردنی دەستنیشانکراوەکە، کرتە لەسەرCopy    یان دەتوانی Ctrl + C دابگرە.

٥. لە خانەکەدا، کرتە بکە لەسەر ئەو شوێنەی کە دەتەوێت پیتەکاب بچەسپێنیت یان دوو کرتە بکە لەسەر خانەیەکی دیکە بۆ گواستنەوە یان کۆپیکردنی داتاکە.

٦.لە تابی Home  لە بەشی Clipboard کرتە لەسەر paste  بکە. یان Ctrl + V دابگرە.

٧ ENTER .دابگرە.

تێبینی: کاتێک دوو کرتە لەسەر خانەیەک دەکەیت یان F2 دابگرە بۆ بژارکردنی خانەی جالاک، کلیلی تیرەکان تەنها لەناو ئەو خانەیە کاردەکەن، بۆ بەکارهێنانی کلیلەکانی تیر بۆ گواستنەوە بۆ خانەیەکی دیکە، سەرەتاEnter  دابگرە بۆ تەواوکردنی گۆڕانکاریەکانی گۆڕانکاریەکەت لە خانەی چالاک.

 

کۆپی کردنی بەهای خانە، فۆرماتی خانە یان تەنها هاوکێشەکان:

کاتێک داتایەکی کۆپیکراو دەچەسپینی، دەتوانی هەریەک لەمانەی خوارەوە بکەی:

* تەنها فۆرماتی خانەکە بچەسپێنە، وەکو ڕەنگی فۆنت یان ڕەنگی پڕکردنەوە (نەک ناوەڕۆکی خانەکان).

* گٶڕینی هەر هاوکێشەیەک لە خانەکە بۆ بەها ژمێردراوەکان بەبێ نووسینی فۆرماتی بەردەست.

* تەنها هاوکێشەکان بچەسپێنە (نەک بەها ژمێردراوەکان).

* خانە یان مەودای خانەکان دیاری بکە کە بەهاکان، فۆرماتەکانی خانە یان ئەو هاوکێشەیەی تێدایەکە دەتەوێ کۆپی بکەیت.

* لە تابیHome  لەبەشی Clipboard کرتە لەسەر   copy بکە. یان دەتوانی Ctrl + C دابگرە.

* خانەی سەرووی لای چەپی ناوچەی چەسپاندن یان ئەو خانەیە دیاری بکە کەدەتەوێت بەهاکە، فۆرماتی خانەکە یان هاوکێشەکە بچەسپێنی.

* لە تابی  Homeلە بەشی Clipboard کرتە لەسەر paste  بکە. پاشان یەکێک لەمانەی خوارەوە بکە.

* بۆ چەسپاندنی بەهاکان کرتە لەسەر Values بکە.

 * بۆ چەسپاندنی تەنها فۆرماتەکانی خانە کرتە لەسەرFormatting  بکە.

* بۆ چەسپاندنی تەنها هاوکێشەکان کرتە لەسەرFormulas  بکە.

 

تێبینی

ئەگەر هاوکێشە کۆپیکراوەکان سەرچاوەی خانەی ڕێژەیی لەخۆ دەگرێت، ئێکسل سەرچاوەکان ڕێکدەخات. (بەشە ڕێژەییەکانی سەرچاوەی خانە تێکەڵەکان) لە هاوکێشە دووبارەکان. بۆ نموونە وا دابنێ خانەیB8  هاوکیشەی=SUM(B1:B7) . لەخۆدەگرێت، ئەگەر هاوکێشەکە کۆپی بکەیت بۆ خانەیC8 ، هاوکێشە دووبارەکە ئاماژە بە خانە هاوبەرانبەرەکان دەکات لەو ستوونەدا:  =SUM(C1:C7). ئەگەر هاوکێشە کۆپیکراوەکان سەرچاوەی خانەی ڕەهای تێدایە، سەرچاوەکان لە هاوکیشە دووبارەکان نەگۆڕاون. ئەگەر ئەنجامەکان بەدەست نەهێنیت کە دەتەوێت، هەروەها دەتوانیت سەرچاوەکان بگۆڕیت لە هاوکێشە بنەڕەتییەکان بۆ هەر سەرچاوەی خانەیەکی ڕێژەیی یان ڕەها و پاشان دووبارە کۆپی خانەکان بکەیتەوە.

کۆپی کردنی ڕێکبەندەکانی پانی خانە:

کاتێک داتای کۆپیکراو دەچەسپێنی، داتای لکاو ئەستوونی خانەکانی مەبەست بەکاردێنێت. بۆ ڕاستکردنەوەی پانی ستوونەکان بۆ ئەوەی لەگەڵ خانەکانی سەرچاوە یەکبکەون، ئەم هەنگاوانە پەیڕەو بکەن:

 ١. ئەو خانانە دیاری بکە، کە دەتەوێ بیگوێزیتەوە یان کۆپی بکەیت.

٢. لەسەر تابیHome  لەبەشی Clipboard یەکێک لەمانەی خوارەوە بکە:

 

* بۆ گواستنەوەی خانەکان کرتە لەسەر بکە لەسەر cut    یان دەتوانی Ctrl + X دابگرە.

* بۆ کۆپی کردنی خانەکان، کرتە لەسەرCopy     یان دەتوانی  Ctrl + C دابگرە.

٣. خانەی سەرووی لای چەپ دیاری بکە لە بەشیPaste .

تێبینی: بۆ گواستنەوە یان کۆپیکردنی دەستنیشانکراوێک بۆ لاپەرەی کار یان وۆرکبوکێکی جیاواز، کرتە بکە لە تابی لاپەڕەی کارێکی دیکە یان بگۆڕە بۆ وۆرکبوکێکی دیکە، پاشان خانەی سەرووی لای چەپی بەشی چەسپاندن هەڵبژێرە.

٤. لە تابیHome  لەبەشیclipboard  کرتە لەسەر تیرەکە لەژێر paste  بکە، پاشان کرتە بکە لەسەر Keep Source Column Widths.