دەروازە

Quick start خێرا دەستپێکردن:

بەرنامەی ئێکسل بە شێوەیەکی ئاسان چارەسەری ژمارەکان دەکات، لەگەڵ ئێکسل دەتوانی تۆمارکردن ئاسان بکەیت بەپڕکردنەوەی خۆڕەوت AutoFill، پاشان بەدەستهێنانی نەخشە لەسەر بنەمای داتاکان و دروستکردنیان بەیەک کرتە. یاخود دەتوانی بە ئاسانی پێناسەی ئەوە بکەیت کام شێواز بۆ شریتی داتا و کۆدکردنی ڕەنگ و هێماکان بەکار دەهێنرێن.

 

پەڕەی چالاکی پێکبهێنە:

 ١. ئیکسڵ بکەوە

٢. Blank workbook دیاری بکە یان Ctrl+N دابگرە.

 

داتاکان بنووسە:

بۆ ئەوەی دەستکاری داتاکان بکەین:

١. خانەیەکی بەتاڵ دیاری بکە وەکوA1  پاشان دەقێک یان ژمارەیەک بنووسە.

٢. دەست بنێ بە Enter یانTab  بۆ گواستنەوەی خانەی داهاتوو.

 

 

بۆ پڕکردنەوەی داتا لە زنجیرەیەک:

١. سەرەتا زنجیرەکە لە دوو خانەدا بنووسە وەک «کانوونی دووەم، شوبات» یان 2014 و 2015.

 

٢. ئەو دوو خانەیە دیاری بکە کە زنجیرەکە لەخۆ دەگرێت، پاشان    دەسکی پڕکردنەوە ڕاکێشە سەروو یان خوارەوەی خانەکان.