دروستکردنی بەڕێوەبردنی خودکارانەی دیدەکاری
رێکخستبی بەڕێوەبردنی خودکارانەی دیدەکاری
بۆ ڕێکخستنی دیدەکاری پاوەرپۆینت بۆ بەڕێوەبردنی خودکارانە، ئەمانە ئەنجام بدە.
١- لە ناو Slide showدا کرتە بکە لە Set up slide show.
٢- لە ژێر Show type، یەکێک لەوانە هەڵبژێرە:
- بۆ ڕێگەدان بەوەی خەڵک تەماشای سڵایدەکانت بکات و توانای کۆنتڕۆڵکردنیان هەبێت یەوا کرتە بکە لە Presented by a speaker (full screen).
- بۆ پێشکەشکردنی سڵایدەکە لە ناو پەنجەرەوە، لەو شوێنەی توانای جۆنتڕۆڵکردن بەردەست نییە لەلایەن ئامادەبوەوە وە خەڵک تەماشا بکات، کرتە بکە لە Browsed by an individual (window).
- بۆ بەستنەوەی بە پێشاندانی سڵایدەکە تا خەڵکەکە تەماشای دەکات، پەنجە بنێ بە Esc و دواتر Browsed at a kiosk (full screen) هەڵبژێرە.
ڕاهێنان و کاتدانانەوە بۆ تۆمارکردنی سڵاید.
کاتێک تۆ ئەمەنەی خوارەوە دەبینی، جۆرەکان نیشان دەدات: presented by a speaker (full screen) و browsed at a kiosk (full screen)، دەکرێت راهێنان و کاتدانانەوە دابنێی بۆ ئیفێکت و سڵایدەکان.
١- لە ناو بەشی Slide show کرتە بکە لە Rehearse Timing.
بەشی rehearse دەردەکەوێت، وە بۆکسێک دەکرێتەوە کە دەست دەکات بە کاتگرتنەوە بۆ دیدەکارییەکە.
1- تەپەڕاندن
2- ڕاوەستان
3- کاتی سڵاید
4- دوبارەکردنەوە
5- کۆی کاتی دیدەکارییەکە.
٢- کاتێک کە خەریکی کات دادەنێیتەوە، دەشتوانی یەکێک یان زیاتر لەوانەی خوارەوە ئەنجام بدەی لە ناو بەشی Rehearseـدا.
- بۆ چوون بۆ سڵایدی دواتر، کرتە بکە لە Next
- بە شێوەیەکی کورت تۆمارکردنی کاتەکە ڕابگرە، کرتە بکە لە Pause
- بۆ دەستپێکردنەوەی تۆمارکردنی کاتەکە دوای وەستاندنی، کرتە بکە لە Pause.
- بۆ دیاریکردنی درێژی کاتێکی دیاریکراو بۆ سڵایدێک تا دەر بکەوێت، ماوەی کاتەکە بنووسە لە Slide time.
- بۆ دەستپێکردنەوەی کاتگرتنەوە بۆ هەمان سڵاید، کرتە بکە لە Repeat.
٣- کاتێک تۆ کاتەکەت دانا بۆ دواهەمین سڵاید، بۆکسێکی نامەیی هەموو کاتەکە نیشان دەدات بۆ دیدەکارییەکە و پێشنیازیشت بۆ دەکات کە یەکێک لەمانە بەکار بهێنی
- بۆ هێشتنەوەی کاتە تۆمارکراوەکە بۆ سڵایدەکە، کرتە بکە لە Yes.
- بۆ لابردنی کاتە تۆمارکراوەکە بۆ سڵایدەک، کرتە بکە لە No
لێدانەوە (گێڕانەوە) یان دەنگ زیاد بکە
١- لە ناو بەشی Slide Show دا لە Set up کرتە بکە لە ئاڕاستە لەسەر Record slide show
٢- یەکێک لەمەن هەڵبژێرە.
- Start Recording from beginning
- Start recording from Current slide
٣- لە ناو بەشی Record slide show کرتە بکە لە Narrations and laser pointer، کرتە بکە یان هەڵی بژێرە یان هەڵبژاردنەکە لابە بە Slide and animation timing.
٤- کرتە بکە لە Start Recording
٥- بۆ تەواوکردنی نیشاندانی تۆمارکردن، کرتەی لای ڕاست بکە لە سڵایدەکە دواتر کرتە بکە لە End show.
٦- کاتە تۆمارکراوەکە لە ناو سڵایدەکە خودکارانە پاشەکەوت دەبێت و سڵایدەکەش دەردەکەوێت لە بەشی Slide Sorter لەگەڵ کاتی هەموو سڵایدەکان.