ڕاهێنان و دانانی دەنگ و کات بۆ سلایدەکان

ڕاهێنان و کاتدانان بۆ گەیاندن لە دیدەکاریدا.

بەرنامەی پاوەرپۆینت هاوکارت دەبێت لە تۆمارکردن و کاتدانان بۆ دیدەکاری پەش ئەوەی بۆ ئامادەبوانی پێشکەش بکەیت.

 

ڕاهێنانی دیدەکاری

١- کرتە بکە لە Slide Show  دواتر Rehearse Timing.

٢- کرتە بکە لە Next، ئینجا کرتە بکە لە ماوسەکە یان پەنجە بنێ بە دوگمەی هێمای لای ڕاست لە بەشی لای چەپی کیبۆردەکە بۆ چونە سڵایدی دواتر.

٣- کاتی هەمان سلاید دەردەکەوێت کە بەشی لای ڕاستی ئایکۆنی pauseـە. ئەو کاتەی لە لای ڕاستە بۆ هەموو سڵایدەکانە.

٤- کرتە بکە لە Pause بۆ ڕاگرتنی تۆمارکردن،  وە کرتە بکە لە Resume Recording بۆ بەردەوامبوون.

٥- کرتە بکە لە yes بۆ پاشەکەوتکردنی کاتی سڵایدەکە، یان No بۆ لابردنی.

هەروەها دەتوانی Esc لێبدەی لەسەر کیبۆردەکە بۆ ڕاوەستاندنی تۆمارکردن و دەرچوون لە پێشکەشکردنەکە.

 

تەماشاکردنی کاتدانانەوە

کرتە بکە لە View دواتر  Slide Sorterئەو کاتەی تەرخان کراوە بۆ سڵایدەکەلە خوارەوەی لای ڕاست نیشان دەدات.

 

کوژاندنەوەی کاتی دانراوەی تۆمارکراو پێش ئەوەی دیدەکارییەکەت پێشکەش بکەیت.

١- کرتە بکە لە Set up

٢- Use Timings ڕەش بکەرەوە یان Use Rehearse Timings.

بۆ دوبارە بەکارخستنەوەی کاتدانانەوە، کرتە بکە لە Use Timings