تۆماری دەنگ بۆ دیدەکارییەکان

تۆمارکردنی سڵایدێک لەگەڵ گێڕانەوە (قسەکردن) و کاتنانەوە بۆ سڵاید

١- بەشی تۆمارکردن Recording کارا بکە: لە ناو File دا کرتە بکە لە Options. لە بەشی Options دا کرتە بکە لە Customize Ribbon لە بەشی لای چەپ. دواتر ئەوانەی لە بەشی لای ڕاست لە ناو بۆکسەکە نیشانی دەدات، دەتوانی Recording کارا بکەی

 

٢- بۆ ئامادە بوون بۆ تۆمارکردن،کرتە بکە لە Record Slide Show، یان لە بەشی Recording یان Slide Show

-        بە کرتەکردن لە نیوەی بەشی سەرەوەی دوگمەکە، لە هەمان سڵاید دەست پێدەکات.

-        بە کرتەکردن لە نیوەی بەشی خوارەوەی دوگمەکە، ئەوا بژاردەت پێ دەدات کە لەسەرەتای سڵایدەکانەوە دەست پێ بکەی یان لە هەمان سلاید کە کاری لەسەر دەکەی.

 

٣- نیشاندانی سڵایدەکە دەکرێتەوە لە پەنجەرەیەکی تۆمارکردن دا لەگەڵ چەند دوگمەیەک دەردەکەوێت لە بەشی سەرەوەی لای چەپ بۆ دەستپێکردن و ڕاگرتنی تۆمارکردن.

دەتوانی دوگمەی R لێبدەی لەسەر کیبۆردەکە بۆ دەستپێکردن بە تۆمارکردن.

 

-        ئەو سڵایدەی کە کاری لەسەر دەکەی، لە بەشی سەرەکی دەردەکەوێت لە ناو پەنجەرەی تۆمارکردن

-        دەتوانی هەر کاتێک بتەوێت تۆمارکردنەکە ڕابگری بە داگرتنی Alt+S لەسەر کیبۆردەکەت.

-        ئاراستە ڕێنیشاندەرەکان لە هەمان سڵاید دا ڕێگەت پێدەدات کە بچیتە سڵایدی دواتر یان پێشووتر.

-        پاوەرپۆینت ٣٦٥ خودکارانە ئەو کاتە تۆمار دەکات کە تۆ تێیدەپەڕێنی لە ناو هەر سڵایدێکدا لە ناویدا Animation text or Objects،

-        دەتوانی دەنگ یان ڤیدیۆ تۆمار بکەی لە کاتێکدا لەناو دیدەکارییەکەتدا دەگەڕێی. دوگمەکانی بەشی خوارەوەی لای ڕاست ڕێگەت پێدەدات هەر یەکە لە مایکرۆفۆن و کامێرا نیشاندان دابخەی.  

هەروەها دەتوانی پێنووس و پاشخانڕێژ و ڕەشکەرەوە بەکار بهێنی

 

٤- دەتوانی ئاماژەپێدەرەکان (پێنووس، ڕەشکەرەوە و پاشخانڕێژکردن) کە دەتوانی لە هەمان سڵاید کە کاری لەسەر دەکەی بەکاریان بهێنی ئەوە جگە لەوەی کە دەتوانی ڕەنگی جودا بەکار بهێنی.

٥- بۆ ڕاگرتنی تۆمارکردن، کرتە لەو چوارگۆشەیە بکە کە هێمان ڕاگرتنە یان پەنجە بنێ بە S لەسەر کیبۆردەکەت.

کاتێک تۆمارکردنەکەت تەواو بوو، ئەوا لەگەڵ تۆمارکراوەکە هێمایەکی دەنگی یان ڤیدیۆ دەردەکەوێت.

 

نیشاندانی تۆمارکردنی سڵاید

لە Slide Showدا کرتە بکە لە From beginning یان From Current slide.

لەکاتی لێدانەوەی تۆمارکراوەکە، ژوڵەدارەکان، کردارە مرەکەبدارەکان، دەنگ و ڤیدیۆ لەو بەشەدا لێدەدرێن.

 

پێشاندانی دەنگی تۆمارکراو

لە پەنجەرەی تۆمارکردندا، دوگمەی شێوە سێگۆشەییەک دەر دەکەوێت Play لە نزیک بەشی سەرەوەی لای جەپدا کە ڕێگەت پێ دەدات تەماشای تۆمارکراوەکە بکەیتەوە لە ناو ئەو سڵایدەی کە ئیستە سێرەت لەسەریەتی.

 

لە نیشاندانی Normal کرتە بکە لە ئایکۆنی دەنگەکە یان وێنەکەی لە بەشی خوارەوەی لای ڕاستی سڵایدەکە، دواتر کرتە بکە لە Play