دانانی تێبینییەکانی ئاخێوەر

زیادکردنی تێبینییەکانی قسەکەر بۆ سڵاید.

کاتێک دیدەکارییەک ئامادە دەکەی، دەتوانی تێبینیش زیاد بکەیت بۆ کاتێک کە تۆ پەیامی سڵایدەکە دەگەیەنی بە گوێگر یان ئامادەبوو.

لە کاتی پێشکەشکارییەکەدا، تێبینییەکانی قسەکەر دیارن بۆ تۆ، بەڵام لەلای ئامادەبوو دیار نابێت، بۆیە بەشی تێبینییەکان بۆ ئەوەیە کە بیرۆکەکەت با تەواوی بگات لە کاتی پێشکەشکردنەکەدا.

 

زیادکردنی تێبینی لەکاتی دروستکردنی دیدەکاریدا.

بەشی تێبینییەکان چوارچێوەیەکە کە لەژێر هەر سڵایدێکدا دەردەکەوێت، بەشێکی بەتاڵی تێبینیت پێشان دەدات کە دەڵێت ''کرتە بکە بۆ زیادکردنی تێبینی'' Click to add notes.

تێبینییەکانی قسەکەر لەوێ زیاد بکە.

ئەگەر نەتتوانی بەشی تێبینییەکانی قسکەر بدۆزیتەوە، ئەوا کرتە بکە لە Notes لە تاسکباڕدا لە لەوبەری دوگمەی پەنجەرەی پاوەرپۆینت .

شێوەی تێبینییەکان چۆنە لە کاتی پێشاندانی پێشکەشکاریدا

کاتێک کۆمپیوتەرەکەت پەیوەست کراوە بە کێبڵی داتاشۆ (پڕۆژێکتەر)،  وە تۆش دەست دەکەی بە نیشاندانی سڵاید. ئەم بەشە داگرە،  واتە نیشاندان لە سەرەتاوە. پێشاندان دەردەکەوێت لەسەر شاشەکەت. لە کاتێکدا تەنها سڵایدەکان دەردەکەون لەسەر شاشەی پڕۆجێکتەر. لە پێشاندانی پێشکەشکاریدا، دەتوانی تێبینییەکانیشت ببینیت لەسەر شاشەکە لەگەڵ پێشکەشکردنی. ئەوە لە کاتێک دایە کە ئامادەبوو تەنها دەتوانێت سلایدەکان ببینێت نەک تێبینییەکانیش.