چاپکردنی لاپەڕەکان و تێبینییەکان

چاپکردنی سڵایدەکانی پاوەرپۆینت و تێبینییەکان

لە پاوەرپۆینتدا دەتوانی سڵایدەکان، تێبینییەکانی قسەکەر چاپ بکەی و مەلزەمەش دروست بکەی بۆ ئامادەبوان.

 

دیدەکارییەکەت چاپ بکە

١-کرتە بکە لە file دواتر print.

٢- بۆ Printer کرتە بکە لە چاپکەر (پرێنتەر)ـەی کە دەتەوێت پێی چاپ بکەی.

٣- بۆ Setting کرتە بکە لەو بژاردانەی کە دەتەوێت.

-        Slide: دەتوانی هەموو سڵایدەکان، یان تەنها ئەو سڵایدەی کە ئێستە کاری لەسەر دەکەی، یان هەر سڵایدێکی دیکە کە دەتەوێت چاپی بکە دیاری بکەی و چاپ بکرێت.

-        Print layout: دیاری بکە کە تەنها سڵاید، تەنها تێبینییەکانی قسەکەر، چوارچێوەم یان مەلزەمە چاپ بکەیت.

-        Collated: تۆ هەڵی دەبژێری کە کۆکراوە بێت یا کۆکراوە نەبێت.

-        Color: هەڵی بژێرە کە بە ڕەش و سپی بێت یان ڕەنگاڵە.

-        Edit Header & Footer: کرتە بکە بۆ دەستکاریکردنی header  یان footer پێش ئەوەی چاپی بکەی.

-        Copy: دیاری بکە چەنددانەی لێ چاپ دەکەی.

-        کرتە بکە لە Print