ڕێنوێنی بۆ ڕێکخستنی شتەکان لە یەک سلایددا

 

دەتوانیت چەندن شت ڕیز بکەیت بۆ ئەوەی شێوەیەکی پیشەوەرانەی هەبێت.

کاتێک تۆ شوێنی شتەکان دەگۆڕی، هێڵی زیرەک دەردەکەون. ئەگەر بتەوێت شتەکان لەسەر هەمان ڕیز بن، ئەوا Align هاوکار دەبێت و دەتوانی سوود لە Guides وGridlines  وەر بگریت و بەردەست دەبن.

 

ڕیزکردنی شتەکان

١- کرتە بکە لە شتەکان، پەنجە بنێ بە Shift بۆ دیاریکردنی زیادتر لە شتێک.

٢- کرتە بکە لە Format دواتر Align و کرتە بکە لە جۆری ڕیزکردنەکە.

 

§       Align Left, Align Center, or Align Right

§       Align Top, Align Middle, or Align Bottom

§       Distribute Horizontally or Distribute Vertically

 

بەکارهێنانیGuides  و Gridlines

١- کرتە بکە لە View دواتر Guides بۆ پێشاندانی هێڵی ناوەڕاستی ئاسۆیی و ستوونی.

٢- کرتە بکە لە View دواتر Gridlines بۆ نیشاندانی هێڵی زیادتر.

٣- هێڵەکان بەکار بهێنە بۆڕیزکردنی شتەکان.