زیادکردنی نووسینی شێوە ئاوی
١- کرتە بکە لە View، دواتر Slide master
٢- بچۆرە سەرەوە و کرتە بکە لە سلاید ماستەر لە سەری سەرەوە.
٣- کرتە بکە لە Insert دواتر text box دواتر تێکست بۆکسەکە بکێشە لە ناو سلایدەکە.
٤- ئەو نووسینە بنووسە کە دەتەوێت لە ناو تێکست بۆکسەکەدا هەبێت.
گۆڕینی نووسینی شێوە ئاوی
١- کرتە بکە لە نیشانەی سوڕاندنی تێکست بۆکسەکە و بیگرە و بیسوڕێنە بۆ ئەو ئاڕاستەیەی خۆت دەتەوێت.
٢- نووسینەکەی ناو تێکست بۆکسەکە دیاری بکە.
٣- ڕەنگێکی کاڵی هەڵبژێرە و هەر گۆڕانکارییەکی دیکە کە خۆت دەتەوێت.
٤- سڵاید ماستەر دابخەوە، دواتر دەبینی کە لە هەموو سڵایدەکان گۆڕانکاریەکان ڕوویان داوە.