وەرگرتنی بیرۆکە بۆ ڕازاندنەوەی سلایدەکانت

وەرگرتنی بیرۆکە بۆ ڕازاندنەوە سلایدەکانت.

١- وێنەیەک یان زیادتر، لیستێک لە ڕێکەوتەکان یان لیستێک لە هەر شتێکی دیکە بهێنە.

بۆ هێنانی وێنە، کرتە بکە لە Insert دواتر Pictures، دواتر ئەو وێنەیە هەڵبژێرە کە دەتەوێت.

٢- ئەو دیزاینە هەڵبژێرە کە دەتەوێت.

هەروەها دەتوانی دیزاینەکان بهێنیت بە هەڵبژاردنی وێنەیەک و دواتر Design لێبدە و ئینجا Design Ideas.

 

کاراکردنی دیزاینەر

کاتێک بۆ یەکەم جارە دیزاینی پاوەرپۆینت بەکار دەهێنی، پەیامێک دەردەکەوێت کە داوای مۆڵەتت پێ دەکات کە تا بیرۆکەی دیزاینت پێ بدات. کرتە بکە لە Turn on بۆ بەکار هێنان.

 

 

کارا نەکردنی دیزاینەر

-        کرتە بکە لە File، دواتر Options، وە لە General هێماکە (تیک/ صح) لابە Automatically show me design ideas لە ناو PowerPoint designer