ڕەنگکاری و ڕازاندنەوە سلاید

 

پاوەرپۆینت کۆمەڵێک لە رووکاری دیزاینکراو لەخۆدەگرێت - وەک ڕەنگ، پاشخان، شێوازی فۆنت و شوێن بۆ نووسین. بەکارهێنانی ڕووکاری ناتەواوکراو هاریکارت دەبێت لەوەی کە زوو دیدەکاریەکەت ئامادە بکەیت.

 

هەڵبژاردنی ڕووکارێک بۆ دیدەکاری پاوەرپۆینت

1.     ڕووکارێک هەڵبژێرە لە file > new بۆ دیدەکاریەکەت

 

 

هاریکاری: ئەم ڕووکارانە بە دوو قەبارە ئامادەکراون قەبارەی گەورە (16:9) وە قەبارەی ئاسایی و ستاندارد (4.3) بۆ گۆڕینی قەبارەی سلایدەکان سەیری see the size of your slide

 

2.     رەنگێک هەڵبژێرە و کلیک لەسەر create  بکە

 

ڕووکاری جیاواز یان ڕەنگی هەمەجۆر لەسەر دیدەکاریەکەت جێبەجێ بکە

ئەگەر بیروڕات گۆڕی ئەوا بەردەوام دەتوانی ڕەنگی جیاواز بۆ دیدەکاریەکەت هەڵبژێریت

1.     لەبەشی دیزاین رووکارێکی ڕەنگدار، کاریگەر و فۆنت هەڵبژێرە کە ئارەزووی دەکەی.

هاریکاری: بۆ نیشاندانی ئەوەی کە رووکارەکە چۆن دەردەکەوێت نیشانەکە بخەرەسەر هەر رووکارێک بۆ نیشاندانی.

2.     بۆ هەڵبژاردنی ڕەنگی جیاوازی هەر ڕووکارێک کلیک لەسەر variant بکە.

گرووپی هەمەڕەنگ لەدەستە ڕاستی ڕووکار دەردەکەوێت، پشت دەبەستێت لەسەر ئەو ڕووکارەی هەڵیدەبژێریت

 

 

ئەگەر variantsێکی نیشانەدا ئەوا تۆ ڕووکارێکی تایبەت بەکاردێنیت، وەشانێکی کۆن کە لەگەڵ وەشانی کۆنی پاوەرپۆینت بەکارهاتووە، یان لەبەرئەوەی تۆ چەند سلایدێکت لە دیدەکاری دیکەوە هاوردەکردوە کە ڕووکارێکی کۆنی تایبەتی هەبووە.

 

دروستکردن و پاشەکەوت کردنی ڕووکاری تایبەت

تۆ دەتوانی ڕووکاری تایبەت دروست بکەی بە گۆڕانکاری و دەستکاریکردنی ڕووکارێکی کۆن یان درووستکردنی ڕووکارێکی تازە بە ئارەزووی خۆت.

1.     کرتە لەسەر یەکەم سلاید بکە، لەدوایدا لەسەر شوێنی دیزاین، کرتە لەسەر هێمای خوارەوە بکە، لەسەر گرووپی variants

2.     کرتە لەسەر ڕەنگ، فۆنت و کاریگەر یان ستایلی پاشخان بکە، وە ئەو قەبارە هەڵبژێرە کە مەبەستتە

3.     کاتیک تەواو بوویت لە هەڵبژاردن، کرتە لەسەر هێمای خوارەوە بکە لەسەر گرووپی ڕووکار، کلیک لەسەرsave current theme  بکە.

4.     ناوێک بە ڕووکارەکەت هەڵبژێرە و کلیک لەسەر پاشەکەوتی بنەڕەت.  ئەمەش لەگەڵ دیدەکاری پاوەرپۆینتەکەت پاشەکەوت دەبێت وە بەردەست دەبێت لەژێر ناوی تایبەت