زیادکردن، ڕێکخستن، لەبەرگرتنەوە یان سڕینەوەی سلاید

 

کاتێک دیدەکاریەکەت ئامادە دەکەیت، بە شێوەیەکی ئاسایی سلاید زیاد دەکەی، سلایدەکان دەگوازیەوە، وە ئەو سلایدانە دەسڕیتەوە کە پێویستت پێیان نییە.

 

زیادکردنی سلاید

1.     ئەو سلایدە هەڵبژێرە کە مەبەستتە بەکاریبهێنی.

2.     کرتە بکە لەسەر home > new slide.

3.     Layout هەڵبژێرە.

4.     شێوازی تێکستەکە هەڵبژێرە و بنووسە.

 

سڕینەوەی سلاید

1.     بۆ تاکە سلایدێک: کلیکی ڕاست بکە لە دەستەچەپ و کلیک بکە لەسەر delete slide

2.   بۆ چەند سلایدێک: دەست بخەرەسەر دوگمەی Ctrl دەست هەڵمەگرە، وە لەدەستە چەپدا سلایدەکان دەستنیشان بکە، پەنجە لەسەر دوگمەی Ctrl هەڵگرە، کلیکی ڕاست بکە و delete slide هەڵبژێرە.

3.     بۆ زنجیرەیەک سلاید: دووگمەی Shift داگرە، لەبەشی دەستەچەپدا یەکەم و سلاید و کۆتا سلاید دەستنیشان بکە، پەنجە لەسەر دووگمەی shift لابەرە، کلیکی ڕاست بکە و delete slide هەڵبژێرە.

لەبەرگرتنەوەی سکلاید

لەبەشی دەستەچەپدا کلیکی ڕاست بکە لەسەر ئەو سلایدەی دەتەوێ دانەیەکی دیکەی لەبەر بگریەوە، دوای کلیک لەسەر duplicate slide بکە، سلایدە لەبەر گیراوەکە دەستبەجێ لەدوای سلایدی سەرەکیەوە دروست دەبێت.

ڕێکخستنەوەی یەک ڕیزی سلایدەکان

لە بەشی دەستەچەپ، کرتە لەسەر ئەو سلایدە بکە کە دەتەوێت بیجوڵێنیت، ڕایبکێشە و بیگوازەوە بۆ شوێنەی مەبەستتە.

بۆ گرتنەخۆی چەند سلایدێک: دووگمەی Ctrl دابگرە، لە دەستەچەپدا، کلیک لەسەر ئەو سلایدانە بکە کە دەتەوێت بیانگوازیەوە، پەنجە لەسەر دووگمەی Ctrl لابەرە، ئەو سلایدانە بگوازەوە بۆ شوێنی تازە.