هەوڵبدە!
ڕێکخستن و بینینی شفت و خشتەکان لە مایکرۆسۆفت تیمدا:
بینینی خشتەکان
١ - لەناو تیمدا شفتەکان دیاریبکە و ئینجا تیمەکە دیاریبکە دەتوانی شفتەکە لەناو خشتەکەدا بگۆڕیت.
· ڕۆژەکە: دیاریبکە بۆ شفتەکە.
· تێبینی ڕۆژانە: دیاریبکە کاتێک خشتەکەت لەناو تیمەکەدا بڵاوکردەوە.
· هەفتەکان: دیاریبکە بۆ بینینی هەموو کاژێرەکان.
· مانگەکان: دیاریبکە بۆ بینینی خشتە و شفتەکان مانگی جارێک یان دوو مانگ جارێک.
٢ – ئایکۆنی بینین هەڵبژێرە ( View Options ) بۆ بینینی خشتەکە بە شێوەی جیاواز.
· ئایکۆنی خەڵک ( People ) دیاریبکە بۆ بینینی هەموو ئەندامەکان.
· ئایکۆنی شفتەکان دیاریبکە ( Shifts ) بۆ ئەوەی دڵنیا بیتەوە لە ئاماری گشتی شفتەکان.
ڕێکخستنی داواکارییەکان
١ – ئایکۆنی داواکارییەکان ( Requests ) دیاریبکە.
٢ - ئایکۆنی داواکاری دیاریبکە بۆ پێداچوونەوە و هەڵبژاردنی وەڵامەکان.
ڕێکخستنی بەشی تایبەتمەندی تیم
١ – بەشی تایبەتمەندی ( Settings ) دیاریبکە.
٢ – ئایکۆنی کرانەوەی کاژێر ( Time Clock ) دیاریبکە ئینجا ئایکۆنی دەستپێکردن ( Begin setup ) دیاریبکە و ئینجا کرتە لەسەر ئایکۆنی کردنەوە ( Turn on ) بکە.
٣- بۆ گەڕانەوە بۆ ناو خشتەکە کرتە لەسەر خشتە ( Schedule ) بکە.
بڵاوکردنەوەی خشتە
· ئایکۆنی بڵاوکردنەوە لەگەڵ تیم ( Share with team ) دیاریبکە.بۆ ناردنی خشتە نوێکە.
کاتێک گۆڕانکاری لە خشتەیەکدا دەکەیت، گۆڕانکارییەکە ڕاستەوخۆ پاشەکەوت دەبێت بەڵام ئەندامانی تیمەکە ناتوانن بیبینن هەتا خشتەکە بڵاونەبێتەوە.
· ئایکۆنی چاپکردن ( Print ) دیاریبکە بۆ چاپکردن بە شێوەی PDF.
· سێ خاڵەکە ( More options ) دیاریبکە ئینجا ئایکۆنی هێنانەدەرەوەی خشتە ( Export schedule ) دیاریبکە بۆ هێنانەدەرەوەی خشتەکە لە ئێکسڵ.
گۆڕینی خشتەکان
· ئایکۆنی مینو ( Menu ) دیاریبکە بۆ گۆڕینی شوێنی جیاوازی شفتەکان لە تیمدا.