هەوڵبدە!
لەگەڵ شفتەکانی مایکرۆسۆفت تیمسدا، خشتە دروست بکە وە شفتەکان لەگەڵ ئەندامەکانی تیمەکە هەماهەنگی پێبکە (بەکاربهێنە).
خشتەکان و گرووپەکان
١ – لەناو تیمدا کرتە لەسەر شفت Shifts بکە.
· دروستکردنی خشتەی نوێ ( Create a new schedule ) دیاریبکە.
· ئایکۆنی پیشاندان (View) دیاریبکە بۆ ئیشکردن لەسەر ئەو خشتانەی کە پێشتر لە تیمدا بەکارمان هێناون.
٢ – ئایکۆنی زیادکردنی گرووپ (Add group) دیاریبکە بۆ نووسینی ناوێکی نوێ بۆ گرووپەکە.
٣ – ئایکۆنی زیادکردن (Add ) دیاریبکە بۆ زیادکردنی ئەندام بۆ ناو گرووپەکە.
زیادکردنی ئەندامەکان لە بەشی چەپی شفتەکە دەردەکەوێت.
زیادکردنی شفت (shift)
١ – سێ خاڵەکە ( More options ) دیاریبکە و ئینجا کرتە لەسەر زیادکردنی شفتەکان (Add shifts) بکە.
٢ –وردەکاری بۆ شفتەکە زیاد بکە وەکو ڕێکخستنی کاتی دەستپێکردن و کۆتایی هاتن ، ڕەنگەکان، تێبینیەکان و .....
٣- بۆ دەستپێکردنی ئەرکێکی تایبەت ئایکۆنی زیادکردنی چالاکی (Add activity) دیاریبکەو کرتە لەسەر ئایکۆنی پاشەکەوت (Save) بکە.
٤ – کاتێک کە تەواو بوویت لە تازەکردنەوەی شفتەکە ئایکۆنی کردنی ئەرک (Done) دیاری بکە ئینجا ئایکۆنی پاشەکەوت Save)) دیاریبکە.
لەبەرگرتنەوەی شفت (shift)
١ – بۆ لەبەرگرتنەوە کرتە لەسەر سێ خاڵەکە (More options) بکە ئینجا کرتە لەسەر ئایکۆنی لەبەرگرتنەوە (Copy) بکە.
٢ – بۆ دانانەوە (paste) شوێنێکی بەتاڵ دیاریبکە و کرتە لەسەر سێ خاڵەکە ( More options) بکە و ئینجا ئایکۆنی لەبەر گرتنەوە(paste) دیاریبکە.
بەکارهێنانەوەی خشتەکان
١ – لەبەرگرتنەوەی خشتەکان (Copy schedule) دیاریبکە.
٢ –مەودایەک دیاریبکە بۆ لەبەرگرتنەوە (Copy).
٣- وردەکاری بۆ خشتەی لەبەرگیراو زیادبکە.
٤ – ئایکۆنی لەبەرگرتنەوە (Copy) دیاری بکە.
٥- بۆ پەشیمانبوونەوە لە کردارەکە سێ خاڵەکە (More options) دیاریبکە و کرتە لەسەر ئایکۆنی لەبەرنەگرتنەوەی خشتەکان (Undo copy schedule) بکە.
دروستکردنی شفتێکی کراوە
· سێ خاڵەکە (More options) دیاریبکە و کرتە لەسەرزیادکردنی شفت ( Add open shift) بکە.
تێبینی
ئەگەر شفتی کراوەت لە خشتەکەدا نەبینی ئەوا بڕۆ سەر بەشی تایبەتمەنی (settings) بەشی شفتی کراوە (open (shifts) دیاریبکە و کرتە لەسەر ئایکۆنی کرانەوە (on) بکە.
بڵاوکردنەوەی خشتە
· بڵاوکردنەوە لە تیمدا (Share with team) دیاریبکە.
· دەتەوێت خشتەکە بۆ هەموو تیمەکە بنێریت یان تەنها بۆ ئەندامەکانی دەنێریت.
· ئینجا ئایکۆنی بڵاوکردنەوە (Share) دیاریبکە.