شتفتەکان چیین؟

هەوڵبدە!

شفتەکان لە مایکرۆسۆفت تیمسدا خشتەیەکی ڕێکخراوە کە یارمەتیت دەدات، خشتە ڕێکبخەیت وە تازەی بکەیتەوە بۆ تیمەکەت.

·         خشتەکان: دەتوانی خشتەی تازە دروست بکەیت یان ئەوەی پێسوتر بەکاربهێنیت، شفتی خشتەکان دەستبەجێ لە بەشی سەرەوە دەردەکەن لە کاتێکدا ئەندامەکانی تیمەکە لە بەشی چەپ دەردەکەون

·         تێبینییەکانی ڕۆژانە: دەتوانی تێبینی زیادبکەی بۆ بڵاوکردنەوەی هەواڵی گرینگ وە ئەگەر بتەوێت زانیارییەکی تایبەت بڵاوبکەیتەوە دەتوانی زانیارییەکەی تێدا بنووسیت بۆ ئەوەی بیرت نەچێتەوە.

·         گرووپەکان: بۆ ئەوەی گرووپەکەت ڕێکخراوبێت ناوێک بۆ گرووپەکە دابنێ و ئینجا دەتوانی ئەندام بۆ گرووپەکە زیادبکەی.

·         شفتەکان: شفتێک دروست بکە بەڵام بیرت نەچێت چالاکی بۆ شفتەکە زیاد بکە وەکو، ڕاهێنان یان ئەرکێکی تایبەت، بۆئەوەی هەموو ئەندامەکان بتوانن داواکاری لەسەر بکەن شفتی کراوە بۆ خشتەکەت زیادبکە. ئەگەر ویستت پێداچوونەوە بۆ شفتەکە بکەیت ئەوا لە هەژماری کەسێکیکەوە دەتوانی خشتەکە ببینیت.

·         داواکارییەکان: پێداچوونەوە بۆ داواکارییەکان بکە لە ڕووی کات و ئاڵوگۆڕکردن و پێشکەشکردنەوە.

·         کاژمێر و کات: کاژمێرەکە بکەوە بۆ ئەوەی ئەندامەکان بتوانن کاژمێری شفتەکە بکەنەوە و دای بخەن لەناو مۆبایلەکانیان.

·         بڵاوکردنەوە: ئەگەر گۆڕانکاریت لە خشتەیەکدا کرد، خۆکاری پاشەکەوت دەبێت وە تەها ئەندامەکانی تیمەکە دەتوانن گۆڕانکارییە تازەکە ببینن و دواتر دەتوانی بڵاوی بکەیتەوە.

·         هێنانەدەرەوە یان لەبەرگرتنەوە: لە بەشی ئاماردا (بەرنامەی خشتاندا) دا بەدوای خشتەکەدا بگەڕێ و لە ناو بەرنامەی ئێکسڵ بیهێنە دەرەوە. ئەگەر ویستت دووبارە خشتەی شفتەکان بەکاربهێنیتەوە ئەوا کۆپی بکە و لە مەودای کاتەکە دای بنێوە.