ئیشکردن بە گرووپ لەناو تیمدا

 

ئیشکردن لەناو تیمەکاندا

مێنشن یاخود ئاماژە کردن بە ناوی کەسێک

 

 

لە کاتی گفتوگۆکردن یان چاتکردن لەناو چەناڵەکاندا ئەگەر بتەوێت سەرنجی کەسێک بۆ لای خۆت ڕابکێشیت ئەوا ئاماژە بە ناوەکەی دەکەیت.

  1. لەناو ئەو بۆکسەی کە پەیامی تێدا دەنووسیت ئەم نیشانەیە @ بنووسە و لەگەڵ پیتی سەرەتای ناوی ئەو کەسەی کە دەتەوێت ئاماژەی پێبکەیت، هەروەها دەتوانی ئاماژە (مێنشن) بە هەموو تیم و چەناڵەکان بکەیت.
  2. کەسەکە دیاری بکە کە دەتەوێ ئاماژە (مێنشن) بە ناوەکەی بکەیت.

ئاماژە بە ناوی هەر کەسێک بکەیت ئەویش ئاگادارکردنەوەیەکی پێدەگات ئێستا دەتوانی چێکی ئەو بازنە سورە بچوکە بکەیت کە لە تەنیشت ئەکتڤیتی دەردەکەوێت ئەگەر کەسێک ئاماژەی بە ناوەکەی تۆ کردبێت دەردەکەوێت!

مانەوە لە بەشی سەرەوە

 ئاگادارکردنەوەکان (چالاکییەکان) وات لێدەکەن بزانی کە کێ ئاماژەی بە ناوەکەت کردووە کاتێک کەسێک پۆستێکی تۆی لاپەسەند بووە یان وەڵامدرابیتەوە وەڵامی چات درابێتەوە ئەوا بەشی ئاگادارکردنەوەکان یان بەشی چالاکی (activity feed) یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی کە لە بەشی سەرەوەی هەموو ئاگادارکردنەوەکان (چالاکییەکان) بمێنیەوە.

  1. کرتە لەسەر بەشی چالاکی (Activity) بکە.
  2. بەشی ئاگادارکردنەوەکان(Feed)  پوختەیەکی هەموو ئەو شتانەت دەداتێ کە لە چەناڵەکەدا پۆستکراون یان ڕوویانداوە.
    • کرتە لەسەر ئایکۆنی فلتەر (Filter) بکە بۆ پیشاندنانی چەند جۆرێکی ئاگادارکردنەوە وەکو ئاماژەکان و کاردانەوەکان.
    • بەشی ئاگادارکردنەوەکان(Feed)  دیاری بکە دواتر بچۆ بەشی چالاکی(My activity)  بۆ بینینی لیستی هەموو ئەوشتانەی کە پێشتر لەناو تیمدا بەرزت کردوونەوە.

 

 

گەڕان بەدوای پەیام و خەڵک یان فایەل

لەبەشی سەرەوە خانەی گەڕان هەیە کە هەموو تیمەکە ڕێک دەخات وە هەموو چەناڵ و تیمەکان کە تێیدا بەشداریت.

  1. لە بەشی سەرەوە دەستەواژەکە یان ناوەکە بنووسە کە دەتەوێ بەدوایدا بگەڕێی دواتر دەست لەسەرEnter  داگرە.
  2. پەیامی کەسەکان یان فایەلەکان دەست نیشان بکە.
  3. یەکێک لە بابەتەکان دیاری (Select) بکە کە بەدوایدا گەڕاویت لەلایەکی دیکەوە دەتوانی فلتەری زیاتر دیاری بکەی و بۆ ئەوەی ئەنجامێکی باشت لە گەڕانەکە (Search) دەستبکەوێت.