چات و بڵاوکردنەوەی فایەلەکان لە تیمدا

 

دەست بە گفتوگۆی تازە بکە لەگەڵ هەمووی تیمەکە ..................

 

  1. کرتە لەسەر Teams  بکە دواتر تیم و چەناڵەکە هەڵبژێرە.
  2. لە بەشی پەیام پەیامەکە دەنووسی و دواتر کرتە لەسەر دوگمەی ناردن(Send)  دەکەی.

 

چات کردن لەگەڵ کەسێک یان گرووپێک

  1. لە بەشی سەرەوە کرتە لەسەر بەشی گفتوگۆ  (New chat)دەکەی.
  2. لە بەشی سەرەوە ناوی ئەو کەسە بنووسە کە دەتەوێت چات یان گفتوگۆی لەگەڵ بکەیت.
  3. لەبەشی خوارەوە پەیامەکە دەنووسی و دواتر کرتە لەسەر دوگمەی  دەکەیت.

 

 

وەڵامدانەوەی وەڵامەکان یان چالاکیەکان

گفتوگۆی ناو چەناڵەکان بە کات و ڕۆژ ڕێکخراون وە هەورەها وەڵامەکان لە ژێر پۆستەکانی پێشوتر ڕێکخراون بۆ ئەوەی بە ئاسانی بتوانی گفتوگۆی جیاواز بکەیت.

١ – گفتوگۆ وەڵام دراوەکان بدۆزەوە کە دەتەوێ وەڵامی بدەیتەوە.

٢- کرتە لەسەر بەشی وەڵام(Reply)  بکە پەیامەکەت بنووسە و دواتر کرتە لەسەر ناردن(Send)  بکە.

 

دەتوانی ئیمۆجی و وێنەی جوڵاو بەکاربهێنی

دەتوانی هەستی خۆت و هاوکارەکەت دەرببڕی بە ئیمۆجی!

·         کرتە لەسەرSticker  بکە لە ژێر ئەو بۆکسەی کە پەیامەکەی تێدا دەنووسیت و دواتر کرتە لەسەر یەکێک لە ئیمۆجیەکان بکە.

·         ستیکەر لە کەتەلۆگی فرەوان و جۆراو جۆر پێک دێت، هەروەها دەتوانی ستیکەری خۆت دابنێی.

·         لە کۆمپیتەرەکەتەوە یان هەر ئامێرێکی دیکە کە بەکاری دەهێنیت وە دەتوانی ئیمۆجی پێکەنیناوی بۆ دەم و چاو بەکاربهێنی یان وێنەی جوڵاو بۆ لاسایکردنەوە بەکاربهێنیت.

 

بڵاوکردنەوەی فایەل

هەندێک جار وشە و نووسین بەس نیە بۆ چەناڵ، هەندێک جار پێویستە فایەل پۆست بکەیت لەناو چەناڵەکەدا.

 

تێبینی

تیمس بەتایبەت لەگەڵ دۆکیومێنتەکانی میکرۆسۆفت ئۆفیس کاردەکات،

 

1.     لەناو گفتۆگۆی چەناڵەکەدا کاتێک کە پەیامەکە دەنووسیت لە بەشی خوارەوە کرتە لەسەر Attach بکە.

2.     دەتوانی لە یەکێک لەم بژارانە هەڵبژێریت بۆ بڵاوکردنەوەی فایەلەکە:



·        Recent (دەتوانی لەم بەشە بۆی بگەڕێیت)

·        Browse Teams and Channels  (دەتوانی لە بەشی تیم و چەناڵەکان بۆی بگەڕێیت)

·        On Drive  (دەتوانی لە بەشی وەن درایڤ بۆی بگەڕێیت)

·        Upload from my computer  (یان دەتوانی فایەلەکە لە بەشی کۆمپیتەرەکەتەوە بهێنیت)

 

3.     فایەلەکە دەست نیشان بکە دواتر کرتە لەسەر Share a link  بکە.

 

ئەگەر ویستت فایەلێک لە کۆمپیوتەرەکەتەوە بەرز بکەیتەوە، فایەلەکە دەست نیشان دەکەی دواتر کرتە لەسەر ئایکۆنی کردنەوە Open دەکەی دواتر کرتە لەسەر ناردن (Send)  دەکەیت.

 

دەتوانی هەموو ئەو فایەلانە ببینیت کە لەناو چەناڵەکەدا پۆستت کردوون و بڵاوت کردوونەتەوە دەچیتە سەر خانەی فایەل.