چوونەژوورەوە و دەستپێکردن

 

 

 لە تیمسەوە دەست پێبکە

·        لە ناو ویندۆزەکەتدا کرتە لەسەر ئایکۆنی دەستپێکردن )  ( Startبکە دواتر کرتە لەسەر

 Microsoft teams بکە.

·        لەسەر Mac  دەچیتە ناو بوخچەی (folder) بەرنامەکانەوە  (Applications)دواتر کرتەی Microsoft team  دەکەی.

·        لەسەر مۆبایل پەنجە بخە سەر ئایکۆنی .Teams

·        دەتوانی بە ئیمەیڵ و پاسسۆردەکەت بچیتە ناو مایکرۆسۆفتی  ٣٦٥.

 

تێبینی

تیم بەرنامەیەکە لە بەرنامەکانی مایکرۆسۆفتی ٣٦٥، بەرنامەی مایکرۆسۆفتی ٣٦٥

پێویست دەبێت بۆ کاری بازرگانی و پڕۆژە و کاری تر...

 

 

هەڵبژاردنی تیم و چەناڵەکان

تیم بەرنامەیەکی هاریکارییە کە بۆ کۆکردنەوەی گفتوگۆ و فایەل و بەرنامەکانە لە یەک شوێندا.

چەناڵ: گفتوگۆی ناو تیمە کە بۆ بەش و پڕۆژە و بابەتەکان تەرخانکراوە.

باشترین ڕێگا بۆ ئەوەی ئاشنا بیت بە تیمەکان و چەناڵەکان، تیم و چەناڵ هەڵدەبژێرین و بەم هەنگاوانە ئەنجامبدە:

 

 

١ - لەلای چەپی کۆمپیتەرەکەت  Teamدەست نیشان بکە و دواتر تیم هەڵبژێرە.

٢ -چەناڵ دەست نیشان بکە و بەدوای گفتوگۆ و فایەل و خانەکانی تردا بگەڕێ.