هاریکاری لە یامەردا

هاریکاری لە یامەردا

 

دروستکردنی فایەل

لە گرووپدا دەتوانین فایەلی وۆرد یان دیدەکاری (پاوەرپۆینت) دروست بکەین، بەو ناوەی کە دەمانەوێ. دوای دروستکردنی فایەلەکە دەتوانین بەشێوەی سەرهێڵ (ئۆنلاین) دەستکاری فایەلەکە بکەین، هەروەها دەتوانین لە ڕێگەی بەرنامەی ئۆفیس office لەسەر کۆمپیوتەرەکەمان دەستکاری فایەلەکە بکەین.

دابەزاندن و سڕینەوەی فایلەکە یەکێکە لە کارکردەکانی، دەتوانین دوای تەواوبوون فایەلەکە بسڕینەوە یان لەناو ئامێرەکەماندا پاشەکەوتی بکەین.

هاوبەشیکردن یەکێکی دیکەیە لە کارکردەکان، دەتوانین ئەو فایەلەی کە دروستمان کردوە لە گرووپێکی دیکە هاوبەشی پێ بکەین یاخود بە پەیامی تایبەت بۆ کەسێکی دیکەی بنێرین.