دۆزینەوەی گفتوگۆ

دۆزینەوەی گفتووگۆ

1.    لە بەشی دۆزینەوە discovery ئەو گفتوگۆیانە نیشاندەدات کە تۆ وەک بابەتی دڵخوازی خۆت دەست نیشانت کردووە لەناو پرۆفایلەکەت.

2.    لە بەشی هەموو all دا هەموو گفتووگۆکانت نیشاندەدات.

3.    لە بەشی Following تەنیا ئەو گفتوگۆیانە نیشاندەدات کە تۆ هاوڕێیەتیت لەگەڵ خاوەنەکانیاندا هەیە.

بۆ گەڕان بە دوای گفتووگۆی کەسی یان گرووپدا دەتوانی لە بەشی سەرەوەی دەستەچەپدا، بەشی گەڕان بەکاربێنی بۆ دۆزینەوەیان.

 

بوون بە ئەندام لە گرووپدا

لە بەشی خوارەوەی دەستەچەپدا ئەو گرووپانە نیشاندەدات کە لەسەر ئەو تۆڕە دروستکراون، دەتوانی ژمارەی ئەندامەکانیش ببینی و ببیت ە ئەندام لەو گرووپەدا بە کرتەکردن (کلیک) لەسەر وشەی پەیوەندیکردن join، بەم جۆرە دەبیتە ئەندام لەو گرووپەدا.

 

درووستکردنی گرووپ

لەبەشەی خوارەوەی دەستەچەپ، دەتوانین کرتە (کلیک) لەسەر دروستکردنی گرووپ create group بکەی بۆ دروستکردنی گرووپی تازە، دەتوانی ناوێک هەلبژێری، زیادکردنی ئەو ئەندامانەی کە تۆ مەبەستتە، هەروەها دەتوانی دەستنیشانی بکەی کە ئایا هەموو کەس پەیامەکانی ئەو گرووپە ببینێ یان تەنها ئەندامەکانی گرووپە دەتوانن بیبینن، هەروەها دەتوانی دەستکاری گرووپەکە بکەی، وەک دانانی وێنە و زیادکردنی هێڵکاری بۆ ناسینەوەی گرووپ بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێ ببنە ئەندام.